بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرکۆنەی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن دەکات

دانیار فاروق3 کاتژمێر پێش ئێستا
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان

پووختەی هەواڵەکە

  • سەرۆکی یەکێـتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکەن کە کەنیسەی مار جیۆرجیۆسی لە ئوردن کردە ئامانج.

  • بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەئامانجگرتنی شوێنە ئایینییەکان دژ بە سەرجەم بەها مرۆیی و ئایینییەکانە


بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێـتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکەین کە کەنیسەی مار جیۆرجیۆسی لە ناوچەی حەموود لە پارێزگای کەرەک لە شانشینی هاشمیی ئوردنی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیەک هاوڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی.


بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێـتیی نیشتمانیی کوردستان:

  • بەئامانجگرتنی شوێنە ئایینییەکان تاوانێکی قێزەونە دژ بە سەرجەم بەها مرۆیی و ئایینییەکانە.

  • هێرشەکە هەوڵدانە بۆ لێدانی گیانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە.

  • هاوسۆزیی تەواومان لەگەڵ سەرکردایەتی و گەلی ئوردن دووپاتدەکەینەوە.

  • پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانییان دەکەین.

  • هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین.

ئێوارەی ئەمڕۆ ميدياكانی ئوردن بڵاویانکردووەتەوە، دوو چەکدار لەکاتی ڕێوڕەسمی ئایینی ماڵئاوایی لە تەرمێک، لەناو کەنیسەیەک، تەقەیان لە ئامادەبووان کردووە و بەو هۆیەوە حەوت کەس لە هێرشەدا کوژراون و لانیکەم 10کەسی دیکەش برینداربوون.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

لە ئوردن هێرشکرایە سەر کەنیسەیەک و بەهۆیەوە حەوت کەس کوژران

Loading related news...