دەستکەوتێکی مێژوویی؛ سلێمانی تاقە خەڵاتی پزیشکیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆریاوە دەباتەوە

جەبار حسین3 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە

  • بەشى مێشک لە نەخۆشخانەى شار لە سلێمانى خەڵاتێکى جیهانیى بردەوە

  • پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار یش دەڵێت، بەدەستهێنانى ئەو خەڵاتە پێشکەوتنێکى زانستیى گرنگە بۆ سلێمانى و هەرێمى کوردستان


پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. زانا عەبدولڕەحمان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار لە نەخۆشخانەى شار، بەگرنگییەوە باسى ئەو بڕوانامەیەى کرد کە لە کۆریاى باشوور بەخشرایە سەنتەرى چارەسەرى مێشک لە نەخۆشخانەى شار، کە تاکە سەنتەرى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستە ئەو بڕوانامەیەى پێبەخشرابێت.


د. زانا عەبدولرەحمان، لە میانى بەشداریکردنى لە بوڵتنى هەواڵەکانى کەناڵ8:

  • بەدەستهێنانى ئەو بڕوانامەیە پێشکەوتنێکى زانستیى گرنگە بۆ سلێمانى و هەرێمى کوردستان.

  • ئەوەش دەرفەتى ئەوە دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەى ئەو پێشکەوتنە زانستییانەى لە دەرەوە هەیە، بیهێننە ناو شارەکانى هەرێمى کوردستانەوە.

  • ماوەى سێ ساڵە سەنتەرەکەمان کردووەتەوە و بەردەوامیش لە پەیوەندییدان لەگەڵ ڕێکخراوە پێشکەوتووەکان لە بوارى نەشتەرگەریى مێشک و وەرگرتنى چارەسەرەکان لەژێر چاودێریى وردى پزیشکیدا.

  • لەسەر ئاستى عێراق، سلێمانى ماوەى چەند ساڵێکە لە پێشەنگدایە و ئەو پێشکەوتنانەى لە نەخۆشخانەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى هەن، هیچى لە پێشکەوتنى وڵاتان کەمتر نییە.

  • لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبن بۆ پێشکەوتنەکان لە کەرتى تەندروستیدا.

  • داواش لە حکومەت و لایەنە بەرپرسەکان دەکەین هاوکاریمان بکەن بۆ ئەوەى بتوانین سەرنتەرەکەمان بەرەوپێشببەین و فراوانترى بکەین.

  • هیواشمان وایە لە سەرجەم ئەو شارانەى کە لە سلێمانییەوە دوورن، بتوانین لقی سەنتەرەکەمان بکەینەوە بۆ ئەوەى خزمەتى زیاتر بە هاونیشتمانییان بکەن بە بێ جیاوازى.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

بەشى مێشک لە نەخۆشخانەى شار خەڵاتێکى جیهانى بردەوە

جەبار حسین

Fri Oct 23 2026

Loading related news...