
بەڕێوەبەرایەتى گشتى بەنداو و کۆگاکانى ئاو ئامارى داهاتى ئاوى بەنداوەکانى بڵاوکردەوە.
داهاتی ئاو نزیكەی ١٣ ملیۆن مەترسێجا بووە و پشکی شێر بەر دووکان کەوتووە.
بەگوێرەى ئامارەکە، کۆى گشتى داهاتى ئاو لە بەنداوەکانى دهۆک، دەربەندیخان و دووکان 12 ملیۆن و 994 هەزار و 210 مەترسێجا ئاو بووە بەجۆرێک لە بەنداوى دهۆک 450 هەزار و 711 مەترسێجا ئاو بووە، بەنداوى دەربەندیخان پێنج ملیۆن و 373 هەزار و 60 مەترسێجا ئاو بووە و بەنداوى دووکان حەوت ملیۆن و 574 هەزار و 90 مەترسێجا ئاو بووە.
کۆى گشتى ئاوى ڕۆشتوو حەوت ملیۆن و 571 هەزار و 140 مەترسێجا ئاو بووە.
لە بەنداوى دهۆک دوو ملیۆن و 836 هەزار مەترسێجا ئاو ڕۆشتووە.
بەنداوى دەربەندیخان چوار هەزار و 915 مەترسێجا ئاو ڕۆشتووە.
بەنداوى دووکان دوو ملیۆن و 630 هەزار و 30 مەترسێجا ئاو رۆشتووە.
بەڕێوەبەرایەتى گشتى بەنداو و کۆگاکانى ئاو، ئاماژەى بەوەشکردووە، کۆى گشتى بەهەڵمبوونى ئاو لە ماوەى ئەو ساڵەدا، چوار ملیۆن و 760 هەزار و 830 مەترسێجا ئاو بووە.
لەو ڕێژەیەش بەنداوى دهۆک، دوو ملیۆن و 225 هەزار مەترسێجا ئاو بووە.
بەنداوى دەربەندیخانیش 95 هەزار مەترسێجا ئاو بووە .
بەنداوى دووکانیش سێ ملیۆن و 790 هەزار و 60 مەترسێجا ئاو بووە.
هاوکات کۆى گشتى بارانبارین لە بەنداوى دهۆک 879 هەزار و 60 ملم و لە بەنداوى دەربەندیخان ملیۆنێک و 133 هەزار و 60 ملم بووە و لە بەنداوى دووکانیش ڕێژەکەى 988 هەزار و 60 ملم بووە.
بەرهەمهێنانی کارەبا
بەگوێرەى ئامارەکە، کۆى گشتى بەرهەمهێنانى کارەبا لە بەنداوى دهۆک سفربووە و لە بەنداوى دەربەندیخان 756 مێگاوات لە کاتژمێرێکدا و هەروەها 443 مێگاوات لە بەنداوى دووکان بەرهەمهاتووە بەو جۆرەش کۆى گشتى کارەباى بەرهەمهاتوو لە کاتژمێرێکدا زیاتر لە هەزار و 200 مێگاوات بووە.


