بەرپرسێکی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا عێرا ق و پاسەوانە تایبەتەکەی نەسروڵا کوژران

کەسی دەستی چەپی حەسەن نەسروڵا لە وێنەکەدا، وێنەی ئەبوعەلی خەلیل، پاسەوانی تایبەتی حەسەن نەسروڵایە
کەسی دەستی چەپی حەسەن نەسروڵا لە وێنەکەدا، وێنەی ئەبوعەلی خەلیل، پاسەوانی تایبەتی حەسەن نەسروڵایە

کەتیبەکانی سەیدولشوهەدای عێراق، کوژرانی بەرپرسی ئەمنیی هێزەکەیان و پاسەوانە تایبەتەکەی حەسەن نەسروڵا، ئەمیندارى پێشووی حیزبوڵای لوبنانی لە بۆردوومانێکی ئیسرائیلدا راگەیاند.

کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، حەیدەر موسەوی، بەرپرسی یەکەی ئەمنیی و ئەبوعەلی خەلیل، پاسەوانی تایبەتی حەسەن نەسروڵا و کوڕەکەی، ئەمڕۆ شەممە 21ی حوزەیرانی 2025 لە بۆردوومانێکی ئیسرائیلدا کوژراون.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئەو بەرپرسەی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا و پاسەوانە تایبەتەکەی نەسڕوڵا، لەسەر هێڵی سنووریی عێراق – ئێران کراونەتە ئامانج و کوژراون.

كەتیبەکانی سەیدولشوهەدا ساڵی 2013 دامەزراوە و ئەرکیان پاراستنی مەزارە ئایینییەکانی تایبەت بە پێکهاتەی شیعەیە و تاوەکو رووخانی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد، هێزێکی گەورەیان لە سووریا جێگیرکردبوو.