ئێران داواى کۆبوونەوەى بەپەلەى ئەنجوومەنى ئاسایش دەکات
کەناڵ8 22/06/2025
باڵیۆز و نوێنەرى ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە نامەیەکدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش داواى کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنەکەى کرد.
سەعید ئیروانى، لە نامەکەدا گوتوویەتی، "لەپێناو پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، کۆماری ئیسلامیی ئێران بەپەلە و بەبێ هیچ دواکەوتنێک، داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات، بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەم کردەوەی دەستدرێژییە ئاشکرا و نایاساییە و بە توندترین شێوە سەرکۆنەکردنى".
نوێنەرى کۆماری ئیسلامی ئێران لە نامەکەدا بە توندترین شێوە هێرشەکەى ئەمریکاى بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەکان سەرکۆنە کردووەو ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو هێرشە دوای هێرشە سەربازییە بەرفراوانەکەى ئیسرائیل لە 13ـى حوزەیران بۆ سەر شوێن و دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتییانەکەى ئێران دێت.
کەناڵ8
22/06/2025