بەرپرسانى سەربازیی و هەواڵگریی پاکستان و سعودیە و تورکیا دەچنە تاران.
لەگەڵ موحسین ڕەزایی، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران کۆدەبنەوە.
عەلى باقری: پرسی ئاسایشی ناوچەکە تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکانمان دەبێت.
لە بارەی سەردانەکەوە، عەلی باقری، جێگری ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بەمیدیای فەرمیی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، خالید بن سەلمان، وەزیری بەرگریی سعودیە، عاسم مونیر، سوپاسالاری پاکستان و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای میت، سەردانی تاران دەکەن و پرسی ئاسایشی ناوچەکە و دوواین پێشهاتەکان تاوتوێدەکەن.
یەکەم بۆ پیرۆزباییە لە دەستبەکاربوونی موحسین ڕەزایی.
دووم لە بارەی پرسی ئاسایشی ناوچەکە و بە تایبەت ڕۆژئاوای ئاسیا.
دەیانەوێت لەگەڵ هەر سێ وڵاتدا چوارچێوەیەکی ئاسایشی ناوخۆیی دروست بکەن.
ببێتەهۆی دروستکردنی ئاسایش و ئارامی لە تەواوی ناوچەکەدا.
ئیسماعیل بەقائی: کۆبوونەوەکە ڕووداوێکی گرنگى دیپلۆماسیی لە ناوچەکە.
لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەشی هەر چوار وڵاتە.
ئەوە لە کاتێکدایە، سعودیە و پاکستان و تورکیا لە مانگی ئابی ڕابردوودا ڕێککەوتننامەیەکی ئەمنیی هاوبەشیان بۆ بەرگریی هاوبەش واژۆ کردووە، بەگوێرەی ڕێککەوتننامە هاوبەشەکەی نێوانیان، هەر هێرشێکی سەربازی بۆ سەر هەر یەکێک لەم وڵاتانە، وەک هێرش بۆ سەر هەموو وڵاتانی ئەندام دادەنرێت.
لوتکەی سێقۆڵی لە ڕیاز؛ سعودیە، تورکیا و پاکستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حووسییەکان کۆدەبنەوە
