کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی و یەکێتی کۆتاییهات
کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی شاندی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆتایی هات.
شاندی یەکێتی هەریەکە لە قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسول، لە شاندی پارتیش نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی، هۆشیار زێباری بەشدارن.
زانیاریی کەناڵ8: بەربەستەکان چارەسەرکراون
بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا کێشە لەسەر پرسی پێکهێنانی کابینەی حکومەت هەبووە، بەڵام کۆبوونەوەی سێ رۆژ پێش ئێستای نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی ئەرێنی بووە و سەرجەم کێشە و بەربەستەکانی بەردەم پێکهێنانی کابینەی حکومەت لەو کۆبوونەوە دوو قۆڵییەدا چارەسەرکراون.
کۆبوونەوەکانی رابردوو رێگەخۆشکەر بوون
ئەم کۆبوونەوەیە دوای دوو کۆبوونەوەی دیکەی لوتکە دێت، یەکێکیان سێ رۆژ پێش ئێستا و ئەوی دیکەیان لە مانگی تەمموزی رابردوودا ئەنجامدرا. لەو کۆبوونەوانەدا هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکان، دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگیی نێوانیان لە چوارچێوەی دەستووردا کردبووەوە.
30/09/2025