تەڤگەری ئازادی: دەستمان بە کشانەوەی هێزەکانمان کرد لە ناوچە سنوورییەکانی تورکیا
لە بەیاننامەیەکدا ، "بەڕێوەبەرایەتیی تەڤگەری ئازادی" ڕایگەیاند کە وەک هەنگاوێکی نوێی کرداری بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ی پەکەکە، دەستیان کردووە بە کشانەوەی ئەو هێزانەیان لە ناوچە سنوورییەکانی تورکیا کە "لەبەردەم ئەگەری مەترسیی پێکداداندان." بەگوێرەی بەیاننامەکە، کشانەوەکە بەرەو "هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا"(هەرێمی کوردستان) دەبێت و بەشێک لەو هێزانەی کە گەیشتوونەتەوە، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئامادە بوون.
پابەندبوون بە پرۆسەی ئاشتی

بەیاننامەکە، کە ئەمڕۆ 26ی تشرینی یەکەمی 2025 دەرچووە، جەخت لەسەر ئەو پرۆسەیە دەکاتەوە، کە ساڵی ڕابردوو لەسەر بانگەوازی سەرکردەکانی تورکیا و دواتر عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستی پێ‌کرد. تێیدا هاتووە: "ئێمەی لایەنی کورد لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا هەنگاوی گەورەی مێژووییمان ناوە."
بەیاننامەکە ئاماژەی بە هەنگاوەکانی پێشووی کردووە، لەوانە:

ڕاگەیاندنی ئاگربەست: لە 1ی ئاداری 2025 بۆ دروستکردنی زەمینەی گفتوگۆ.
کۆنگرەی 12ی پەکەکە: لە 5-7ی ئایار بەڕێوەچوو و تێیدا بڕیاری کۆتاییهێنان بە بوونی ڕێکخراوەیی پەکەکە و ستراتیژییەتی تێکۆشانی چەکداری درا.
سووتاندنی چەک: لە 11ی تەمموز، گرووپێکی 30 کەسی بە پێشەنگایەتیی بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کەجەکە، لە مەراسیمێکدا چەکەکانیان سووتاند.
بانگەواز بۆ حکومەتی تورکیا

لەگەڵ ڕاگەیاندنی هەنگاوی کشانەوە، "تەڤگەری ئازادی" داوا لە حکومەتی تورکیا دەکات کە پابەندی لایەنی خۆی بێت و ئەو هەنگاوە یاسایی و سیاسییانە بنێت کە مەرجی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کۆنگرەی 12 بوون.
داواکارییە سەرەکییەکان بریتین لە:

دەرکردنی "یاسای ڕاگوزەری تایبەت" بە ئەندامانی پێشووی پەکەکە.
دەرکردنی ئەو یاسایانەی کە ڕێگە بۆ بەشداریکردن لە سیاسەتی دیموکراتییانە خۆش دەکەن.
بانگەواز بۆ گەل

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا، بانگەواز ئاراستەی "تێکڕای گەل، بە تایبەتیش ژنان و گەنجان" کراوە و تێیدا هاتووە: "ڕۆژ، ڕۆژی چاوەڕوانیکردن نییە، ڕۆژی تێکۆشانی ڕێکخراوەییە بۆ بەدیهێنانی ژیانی ئازادی و دیموکراسی." داوا کراوە کە هەموو لایەک لە ئاستی هەڵمەتێکی سەرتاسەریدا کار بۆ سەرخستنی "پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی" بکەن.
دەقی بەیاننامەکە بەمشێوەیەیە:

“بۆ ڕای گشتیی
دوای گه‌یشتنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ئاستی مه‌ترسی زۆر جدی له‌سه‌ر ئاینده‌ی كورد و توركیا، ساڵی ڕابردوو له‌سه‌ر بانگه‌وازییه‌كانی سه‌رۆككۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتی مەهەپە ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی و پاشان ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان پرۆسه‌یه‌ك ده‌ستی پێكرد و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش كه به بانگه‌وازی “ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک”ـی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان له ٢٧ـی شووباتی ٢٠٢٥ـدا به ناسنامه‌ی خۆی گه‌یشت، به قۆناخێكی تا دواڕاده گرنگ و هه‌ستیاردا ده‌گوزه‌رێت.
ئێمه‌ی لایه‌نی كورد له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه له ماوه‌ی هه‌شت مانگی ڕابردوودا له‌سه‌ر بنچینه‌ی بانگه‌وازی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک هه‌نگاوی گه‌وره‌ی مێژووییمان نا. دوابه‌دوای بانگه‌وازییه‌كه و له ڕۆژی ١ـی ئاداردا به ئامانجی به‌رقه‌راركردنی زه‌مینه‌یه‌كی ئارام و ئاسووده بۆ گفتوگۆكردن ئاگربه‌ستمان ڕاگه‌یاند. ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان به ڕێبازی گونجاو ئاراسته‌ی نیشاندا و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش پەکەکە له ڕۆژانی ٥-٧ـی ئایاردا، ١٢ـیە‌مین كۆنگره‌ی خۆی سازدا و بڕیارماندا به كۆتاییهێنان به هه‌بوونی ڕێكخراوه‌یی پەکەکە و ستراتیژییه‌تی تێكۆشانی چه‌كداری و ئه‌و بڕیاره‌شمان له‌سه‌ر زیاد كرد كه ته‌نیا به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆیانه‌ی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌توانرێت پراكتیزه بكرێن. دوای دوو مانگ و له ١١ـی ته‌مووزدا، دوای بانگه‌وازی به‌دیمه‌نی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان گرووپی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک کە له ٣٠ كه‌س پێكهاتبوو و به پێشه‌نگایه‌تی هاوسه‌رۆكی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کەجەکە به‌سێ هۆزات، له مه‌راسیمێكدا چه‌كه‌كانیان سووتاند و به ڕوونی و كرداریی هه‌ڵوێست و به بڕیارداریمانەوە له كۆتاییهێنان به تێكۆشانی چه‌كداری سه‌لماند.
ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییانه‌ی لایه‌نی كورد كه به پێشه‌نگایه‌تی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان و پەکەکە ئه‌نجامی دان، كاریگه‌رییه‌كی قوڵی له كه‌شوهه‌وای سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی توركیا كرد و گیان و ئیراده‌یه‌كی نوێی له بواری ئاشتی و دیموكراتیزه‌بووندا خسته‌ڕوو. ئه‌م هه‌ڵوێسته بوێرانه و فیداكارانه‌یه‌ی كورد كه هه‌میشه لایه‌نگری ئاشتی و دیموكراسی و ئازادیی بووه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی توركیاش پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا.
سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوێسته ناته‌واوه‌كانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان به ئامانجی وه‌لاوه‌نانی هه‌موو ئه‌و مه‌ترسییه سه‌ختانه‌ی به‌رۆكی كورد و توركیای گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت بناخه‌ی ژیانی ئازادی، دیموكراتیک و برایه‌تی سه‌ده‌ی داهاتوو دابنرێت و پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی به قۆناخی دووه‌م بگه‌یه‌ندرێت، له هه‌وڵی هه‌نگاوی نوێی كردارییدایه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رنامه و بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی ١٢ و به ده‌ستووری ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستمانكرد به هه‌نگاوی كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌مان له توركیا له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری مه‌ترسی پێكداداندان و زه‌مینه له‌بارن بۆ ڕوودانی ئه‌گه‌ری نه‌خوازراو. كشانه‌وه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی توركیاوه به‌ره‌و هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مەدیا ده‌كرێت و به‌شێك له‌و گرووپانه‌ی گه‌یشتوون به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مەدیا ئێستاكه لێره ئاماده‌ن و به‌شدارن له‌م کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەدا. هاوكات له‌و سه‌نگه‌رانه‌ی ناوچه سنوورییه‌كانیشدا كه ئه‌گه‌ری پێكدانان و هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراویان له‌سه‌ره، ڕێوشوێنی هاوشێوه و سازه‌ندانه گیراونه‌ته‌به‌ر.
بێگومان پراكتیك ده‌بێته نیشانده‌ری ئاستی كاریگه‌ری ئه‌م هه‌نگاوانه‌مان. به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه كردارییانه‌شمان جارێكی تر به‌بڕیاربوون و هه‌ڵوێستی ڕوونمان سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی ١٢ ده‌سه‌لمێنێت.
زۆر ڕوون و ئاشكرایه كه ئێمه پابه‌ندین به بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی ١٢ـوە و به‌بڕیاریشین له جێبه‌جێكردنی دا. به‌ڵام بۆ جێبه‌جێكردنییان پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئه‌و هه‌نگاوه یاسایی و سیاسییانه‌ی پرۆسه‌كه بنرێن كه مه‌رجی بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی ١٢ـی پەکەکە بوون. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته یاسای ڕاگوزەری تایبه‌ت به پەکەکە به بنچینه وه‌ربگیردرێت و بۆ به‌شداریكردن له سیاسه‌تی دیموكراتییانه‌ش ده‌ستبه‌جێ یاساكانی په‌یوه‌ست به ئازادی پێویست و ئه‌نتیگراسیۆنی دیموكراتی ده‌ربكرێن.
بانگه‌وازییه‌كه‌مان بۆ تێكڕای گه‌له‌كه‌مانه به‌تایبه‌تیش ژنان و گه‌نجان. ڕۆژ؛ ڕۆژی چاوه‌ڕوانیكردن نییه، ڕۆژی تێكۆشانی ڕێكخراوه‌ییه بۆ به‌دیهێنانی ژیانی ئازادی و دیموكراسی. هه‌ر بۆیه هه‌ر كه‌سێك خۆی له‌م ژیانه‌دا ده‌بینێته‌وه پێویسته له ئاستی هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ریدا بۆ سه‌ركه‌وتنی “پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی” تێبكۆشێت.
مانیفێستی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک مسۆگه‌ر سه‌رده‌كه‌وێت.
٢٦/١٠/٢٠٢٥
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی”






26/10/2025