
وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ڕێنمایی و مەرجەکانى بۆ هاوردەکردنى ئۆتۆمبێل بۆ ساڵى 2026 ڕاگەیاند، کە تێیدا چەندین مەرجی دیاریکردووە بۆ هاوردەکردنى ئۆتۆمبێل.
بە گوێرەى مەرجەکانى سەلامەتى بۆ هاوردەکردنى ئۆتۆمبێل، وەزارەتى ناوخۆ ڕایگەیاندووە، مەرجەکانى هاوردەکردنى ئۆتۆمبێل بۆ ساڵى 2026 دەبێت ئەم خاڵانەی تیدا بێت:
هەر ئۆتۆمبێلێک200 کیلۆمەتر رۆشتوو بەسفر دادەنرێت، واتە ئەگەر ئۆتۆمبێلێک 201 کیلۆمەتر رۆشتبێت بە ئۆتۆمبێلى سفر هەژمار ناکرێت.
تاکسى دەبێت سفر کیلۆمەتر بێت، لەبارەى ئۆتۆمبێلى تایبەت دەبێت سێ مۆدێل بێت بە ساڵى دەرچوونییەوە، واتە مۆدیلى 2024 بێت.
وەزارەتى ناوخۆ ئەوەشى باسکردووە، لەچوارچێوەى مەرجەکانى هاوردەکردنى ئۆتۆمبێل، دەربارەى ئۆتۆمبێلى کشتوکاڵى و بیناسازى 16مۆدێل بە ساڵی دەرچوونیەوە بێت، واتە مۆدیلى 2010 کەمتر نەبێت، بۆ تانکەر و کرێن 11 مۆدیل بە ساڵى دەرچوونیەوە، واتە 2015 کەمتر نەبێت.
بۆ پاس کە زیاتر لە 25 سەرنشین نۆ مۆدێل بەساڵى دەرچوونییەوە و بۆ بارهەڵگرى بچووک چوارمۆدێل بە ساڵى دەرچوونیەوە، بۆ بارهەڵگریى گەورە نۆ مۆدێل بە ساڵى دەرچوونیەوە، واتە 2017 بێت.
وەزارەتى ناوخۆ لە مەرج و ڕێنماییەکانیدا مەرجەکانى هاوردەکردنى ئۆتۆمبێلى بۆ ساڵى 2026 باس کردووە، کە ئەم جۆرە ئۆترمبێلانە هاوردەکردنى قەدەغەیە، کە بریتین لە:
واتە بە هەموو شێوەیەک هاوردەکردنى ئو جۆرە ئوتومبێلانە بۆ هەرێمى کوردستان قەدەغە کراوە.
هەروەها ئۆتۆمبێلى هایبێرد و کارەبایی لە باج دەبەخشرێن، کە پێشتر تەنیا ئۆتۆمبێلى کارەبایی لەباج بەخشرابوو، بەڵام بەگوێرەى ئەم ڕێنماییە نوێیە ئۆتۆمبێلى هایبێردیش لە باج بەخشراوە، ئەوەش هاندانێکە بۆ کۆمپانیاکانى هاوردەکردنى ئۆتۆمبێل، کە زیاتر هانیان دەدات بۆ ئەوەى ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە هاوردە بکەن.
وەزارەتى ناوخۆ باسى لەوەشکردووە، کە هاوردەکردنى ئۆتۆمبێلى درع هاوردە دەکرێت بەپێى مەرجى ساڵ و مەرجە هونەرییەکان دواى تۆمارکردنى لەسەر ناوى هاوردەکراو بۆ ماوەى پێنج ساڵ کڕین و فرۆشتنى پێناکرێت.
هاوکات لەبارەى هاوردەکردنى ماتۆڕ سکیل، وەزارەتى ناوخۆ مەرجى دیاریکردووە، کە هاوردەکردنى ماتۆرسکیل تا چوار ساڵ قەدەغەیە، بەڵام هاوردەکردنى ماتۆڕسکیلى کارەبایی ڕێگەپێدراوە، رێگە پێدانەکەش بۆ فەرمانگە حکومییەکان و ئەو کۆمپانیایانەیە کە کارى دیلیڤەرى و پۆستە دەکەن.
هەروەها بە هەموو شێوەیەک هاوردەکردنى توکتوک قەدەغەکراوە لەلایەن وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان، کە لە پارێزگاکانى ناوەڕاست و خوارووى عێراق ڕێگەپێدراو بووە.
مەرجى توندوتۆڵى
بڕوانامەى سى ئۆ سى
ئەى بى ئێسى هەبێت
ئەگزۆزەکەى بێگرفت بێت
200 کیلۆمەتر رۆشتوو بەسفر دادەنرێت
تاکسى سفر کیلۆمەتر بێت
تایبەت سێ مۆدێل
کشتوکاڵى و بیناسازى 16مۆدێل
کەرەڤانە 17 مۆدێل
تانکەر و کرێن 11 مۆدێل
پاس زیاتر لە 25 سەرنشین نۆ مۆدێل
بارهەڵگرى بچووک چوار مۆدێل
بارهەڵگرى گەورە نۆ مۆدێل
ئۆتۆمبێلى سووتاو
ئۆتۆمبێلى ژێرئاو کەوتوو
سوکانى لاى ڕاست
خوار مۆدێل
کەمتر لە 200 کیلۆمەتر سفرە
زیاتر لە 200 کیلۆمەتر سفر نییە
هایبرد و کارەبایی لە باج دەبەخشرێن
هاوردەکردنى ماتۆڕسکیل تا چوار ساڵ قەدەغەیە
هاوردەکردنى ماتۆڕسکیلى کارەبایی ڕێگەپێدراوە




