90 ساڵ داواکاری بۆ خوێندن بە زمانی کوردی لە باکووری کوردستان و تورکیا؛ تەنیا یەک وانەی بژاردە
پاش 90 ساڵە داواکاری بۆ خوێندن بە کوردی
لە پاش نۆ دەیە لە داواکاریی کورد لە باکووری کوردستان بۆ خوێندن بە زمانی دایک، ساڵی 2012، بۆ یەکەمجار وانەی بژاردە بۆ زمانی کوردی دانرا.
زاراوەکانی کورمانجی و زازاکی لە خۆ دەگرێت
ساڵانە وانەی بژاردەی کوردی هەردوو زاراوەی کورمانجی و زازاکی لەخۆدەگرێت، ئەو قوتابییانەی لە پۆلەکانی پێنج، شەش، حەوت و هەشتن، دەتوانن ناوی خۆیان بۆ خوێندنی وانەکە تۆماربکەن.
بۆ هەر 10 خوێندکار پۆلێک جیادەکرێتەوە
لە هەر خوێندنگەیەکدا 10 قوتابی داوای وانەکە بکەن، پۆلێکیان بۆ جیادەکرێتەوە و وانەکە دەخوێنن.
کردنەوەی دەرگای خۆتۆمارکردن
هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو، لە باکووری کوردستان و تورکیا دەرگای خۆتۆمارکردنی قوتابیان بۆ خوێندنی وانەی بژاردەی کوردی کراوەتەوە و قوتابیان دەتوانن تاوەکو 20ـی ئەم مانگە ناوی خۆیان بۆ خوێندنی وانەکە تۆمار بکەن.
داوایەک لە خێزانە کوردەکان
سەرەڕای ئەو کەمپیەینانەی دەکرێن و داوا لە خێزانەکان دەکەن منداڵەکانیان هانبدەن وانەکە هەڵبژێرن، بەڵام لە چاو ژمارەی کورد لە باکووری کوردستان و تورکیا کە لە دەوروبەری 25 ملیۆن کەسدایە، بەڵام کەمترین قوتابی داوای خوێندنی وانەکەی دەکەن.
ئامارەکانی خوێندنی بژاردە بە زمانی کوردی
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردەی تورکیا بەگوێرەی ساڵەکان، ژمارەی ئەو قوتابیانەی داوای خوێندنی وانەکەیان کردووەم بەم جۆرە بووە؛
وانەى بژاردەى کوردى لە تورکیا:
2016-2017؛ 21,327 خوێندکار
2017-2018؛ 19,813 خوێندکار
2018-2019؛ 12,947 خوێندکار
2019-2020؛ 21,592 خوێندکار
2020؛2021؛ 20,000 خوێندکار
2021-2022؛ 21,300 خوێندکار
2022-2023؛ 24,600 خوێندکار
2023-2024؛ 26,700 خوێندکار
2024-2025؛ 35,200 خوێندکار
2025-2026؛ 59،372 خوێندکار
13/02/2026