هەواڵگری ئیسرائیل: موجتەبا خامنەیی لە ژیاندایە بەڵام تەندروستی ناجێگیرە

کەناڵ8 29/04/2026
وێنەیەکی موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری نوێی ئێران لە یەکێک لە شەقامەکانی تاران. فۆتۆ: AFP
وێنەیەکی موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری نوێی ئێران لە یەکێک لە شەقامەکانی تاران. فۆتۆ: AFP

ئاژانسە هەواڵگرییەکان دواین زانیاری لەبارەی ڕەوشی تەندروستیی ڕێبەری باڵای ئێران ئاشکرا دەکەن و جەخت لەوە دەکەنەوە کە ناوبراو لە ژیاندایە، بەڵام توانای دەرکەوتنی نییە.

زانیارییەکانی هەواڵگری ئیسرائیل

ماڵپەڕی ئەکسیۆس لە زاری چەند سەرچاوەیەکی هەواڵگری ئیسرائیلەوە بڵاویکردووەتەوە، موجتەبا خامنەیی هێشتا لە ژیاندا ماوە، بەڵام تەمومژێکی زۆر لەسەر بارودۆخی تەندروستیی هەیە. بەپێی زانیارییەکانی هەواڵگری ئیسرائیل، ڕەوشی تەندروستیی موجتەبا بە شێوەیەک سەختە کە ناتوانێت لەناو خەڵکدا دەربکەوێت یان ڕاستەوخۆ فەرمان بۆ بەڕێوەبردنی وڵات دەربکات.

ڕاپۆرتەکانی هەواڵگری ئەمریکا

هاوکات ئاژانسی هەواڵگری نیشتمانیی ئەمریکا لە ڕاپۆرتەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە موجتەبا خامنەیی لە ژیاندایە. بەڵام هەواڵگری ئەمریکا جەختی کردووەتەوە کە بارودۆخی تەندروستیی ناوبراو ڕێگەی پێنادات کارەکانی وەک ڕێبەری ئەو وڵاتە بەڕێ بکات و ئەرکەکانی ڕاپەڕێنێت.

داواکاریی ئێران بۆ کاتی زیاتر

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایگەیاندووە، ئێران بە نێوەندگیرەکانی ڕاگەیاندووە کە پێویستی بە چەند ڕۆژێک دەبێت بۆ ڕاوێژکردن. ئەم ڕاوێژە سەبارەت بەو مەرجانەیە کە ئەمریکا بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا خستوویەتیە ڕوو.

کەناڵ8

29/04/2026