دەزگای ئاسایشی هەرێم: شەوی ڕابردوو بە سێ درۆن هێرشکراوەتەسەر کۆیە

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان
لۆگۆی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماری هێرشە درۆنییەکانی 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند بە سێ درۆن هێرشکراوەتە سەر کەمپی پەنابەران لە کۆیە.

کەمپى و کۆیە کرایە ئامانج

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، شەوی ڕابردوو 6ـی ئایاری 2026، لەنێوان کاتژمێر 11 و 10 خولەک بۆ 11 و 30 خولەک بە سێ درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی پەنابەران لەشاری کۆیە. ئاماژە بەوەشکراوە لە ئەنجامی هێرشەکان دا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و لایەنی هێرشکاریش لەلایەن دەزگاکەوە نەخراوەتەڕوو.

ئامارەکانى سى پى تى

بەگوێرەی ئاماری تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی سی پی تی لەپاش ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئێران و ئەمریکا لە 8ـی نیسانەوە تاوەکو 24ـی نیسان، 48 هێرشکراوەتەسەر هەرێمی کوردستان و بە هێرشەکانی پێش ئاگربەستیشەوە کۆی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان زیاد لە 700 هێرشە.

ئێران هێرشەکانى ئەنجامداوە

ڕێکخراوی سی پی تی دەڵێت، زۆرینەی هێرشەکان ڕاستەوخۆ لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدراوە و داوا دەکەن هێرشەکانی ئێران و گرووپە چەکدارەکان بۆسەر هەرێمی کوردستان بوەستێت.

Loading related news...