وەزارەتی دارایی ئاماری وردی ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە

رێبوار حەمەوەیس 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ژمارەیەک لە هاونیشتمانیانی مووچەخۆر لە بەردەم یەکێک لە ئەی تی ئێمەکاندا چاوەڕێی وەرگرتنی مووچەن
ژمارەیەک لە هاونیشتمانیانی مووچەخۆر لە بەردەم یەکێک لە ئەی تی ئێمەکاندا چاوەڕێی وەرگرتنی مووچەن

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوێترین ڕاپۆرتی کاروچالاکییەکانیدا، ئاماری وردی مووچەخۆرانی بۆ ساڵانی 2019 تاوەکو 2025 بڵاو کردەوە. بەپێی ئامارەکە کۆی گشتیی مووچەخۆران گەیشتووەتە 1,190,391 کەس و مانگانە بڕی 945 ملیار و 817 ملیۆن دینار بۆ مووچەکانیان تەرخان دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەبارەی کتێبی کاروچالاکی و چاکسازییەکانی بۆ ساڵانی 2019 بۆ 2025 ڕایگەیاند، ژمارەی مووچەخۆرانی بەم شێوەیە دابەش کردووە:

میلاکی هەمیشەیی و خانەنشینانی شارستانی

فەرمانبەری هەمیشەیی: 382,350 فەرمانبەر

مووچەی مانگانە: 366 ملیار و 384 ملیۆن دینار

خانەنشینی شارستانی: 201,337 خانەنشین

مووچەی مانگانە: 126 ملیار و 771 ملیۆن دینار

هێزەکانی پێشمەرگە و خانەنشینانی سەربازی

هێزەکانی پێشمەرگە: 152,182 پێشمەرگە

مووچەی مانگانە: 123 ملیار و 10 ملیۆن دینار

خانەنشینی پێشمەرگە: 139,015 خانەنشین

مووچەی مانگانە: 96 ملیار و 57 ملیۆن دینار

هێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش و کەسوکاری شەهیدان

هێزەکانی ناوخۆ: 87,505 کارمەند

مووچەی مانگانە: 105 ملیار و 636 ملیۆن دینار

شەهیدان و ئەنفالکراوان: 83,224 کەس

مووچەی مانگانە: 36 ملیار و 766 ملیۆن دینار

تۆڕی کۆمەڵایەتی: 70,945 کەس

مووچەی مانگانە: 10 ملیار و 292 ملیۆن دینار

هێزەکانی ئاسایش: 42,896 کەس

مووچەی مانگانە: 67 ملیار و 63 ملیۆن دینار

فەرمانبەرانی گرێبەست و کۆی گشتیی ئامارەکان

فەرمانبەری گرێبەست: 30,937 گرێبەست

مووچەی مانگانە: 13 ملیار و 838 ملیۆن دینار

کۆی مووچەخۆر و مووچەی مانگانەیان

کۆی مووچەخۆر: 1,190,391 مووچەخۆر

کۆی مووچەی مانگانە: 945 ملیار و 817 ملیۆن دینار

دابەشبوونی ڕێژەیی میلاکی گشتی و دەرەوەی میلاک

میلاکی گشتی: 664,933

ڕێژە: %55.86

پارە: 662,093 ملیار دینار

مووچەخۆرانی دەرەوەی میلاک 525,458

ڕێژە: %44.14

پارە: 283,724 ملیار دینار

رێبوار حەمەوەیس

2 کاتژمێر پێش ئێستا