
میدیای فەرمیی عێراق لە زاری چەند سەرپاوەیەکی باڵاوە بڵاویکردەوە، لە درێژەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەو بەرپرس و پەرلەمانتارانەی کە لە لایەن دژە تیرۆری عێراق و هێزە ئەمنییەکانەوە لەسەر تێوەگلان لە گەندەڵییەوە دەستگیرکراون، ژمارەیان گەیشتووەتە 47 بەرپرس و پەرلەمانتار.
بەگوێرەی میدیای فەرمیی عێراق هەر یەک لە موسەننا سامەڕایی سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم و پەرلەمانتاران عالیە نوسەیف و محەممەد مەیاحی و حەسەن خەفاجی، زیاد جەنابی، بەها نووری، محەممەد کەربوولی، عەبدولڕەحمان لویزی، موزیر کەرەوی، هیند عەباسی، محەممەد جبووری و بوشرا قەیسی، دەستگیرکراون.
هەروەها عەلی بەهادلی بریکاری وەزارەتی نەوت لەلایەن دژە تیرۆری عێراقەوە دەستگیرکراوە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی لە گەندەڵییەو تێوەگلاون لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەردەوامە
بە گوێرەی هەواڵی میدیای فەرمی عێراق، تا ئێستا لە هەڵمەتەکاندا، کە لە بەرەبەیانی زووی ئەمڕۆوە دەستیپێکردووە، ژمارەیان گەیشتووەتە 47 کەس.




