فایەق زەیدان سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ ئەردۆغان کۆبووەوە
فایەق زەیدان لە ئەنقەرە لەگەڵ ئەردۆغان کۆبووەوە و باسیان لە هەماهەنگیی نێوان بەغداد و ئەنقەرە لە بواری یاسایی و دادوەرییدا کرد.
کۆبوونەوەی زێدان لەگەڵ ئەردۆغان
فایەق زەیدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق سەردانی ئەنقەرەی کرد و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە پێشوازی لێکرا.
زەیدان و ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار لە ئەنقەرە کۆبوونەوە.
هەماهەنگی و هاوکاری لە بوارەکانی دادوەریی و یاساییدا
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی هاوکارییەکانی نێوان عێراق و تورکیا لە بوارەکانی دادوەری و یاساییدا کراوەتەوە. هاوکات گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی میکانیزمەکانی هاوکاری نێوان دامەزراوە دادییەکانی هەردوو وڵات کراوە.
کۆبوونەوەکەی زەیدان و ئەردۆغان پاش سەردانەکەی عەلی زەیدی دێت، کە 28ـی ئەم مانگە سەردانی ئەنقەرەی کرد و لەگەڵ ئەردۆغان و بەرپرسانی باڵای تورکیادا کۆبووەوە.
1 کاتژمێر پێش ئێستا