گەمارۆی دەریایی؛ سێنتکۆم ڕێگری لە 30 کەشتی لە هوورمز دەکات

رۆزا حیسام 2 کاتژمێر پێش ئێستا
هێزی دەریایی ئەمریکا بە ووردی چاودێری هاموشۆی دەریاوانی دەکات لە گەرووی و هورمز و ناوچەی کەنداو، فۆتۆ: AFP
هێزی دەریایی ئەمریکا بە ووردی چاودێری هاموشۆی دەریاوانی دەکات لە گەرووی و هورمز و ناوچەی کەنداو، فۆتۆ: AFP

پووختەی هەواڵەکە:

  • گەڕاندنەوەی 30 کەشتی بازرگانی و پەکخستنی دوو کەشتی دیکە لەلایەن ئەمریکاوە.
  • تەنیا ڕێگە بەو کەشتییانە دەدرێت کە هاوکاری مرۆییان هەڵگرتووە.
  • 19 کەشتی جەنگی ئەمریکا چاودێری جێبەجێکردنی گەمارۆکە لە دەریادا دەکەن.

ڕاگەیێنراوی سێنتکۆم ئاماژە بە توندبوونەوەی گەمارۆ دەریاییەکانی ئەمریکا دەکات لە دەروازە ئاوییە گرنگەکانی جیهان؛ گەرووی هوورمز ئێستا لەژێر کۆنترۆڵی تەواوی هێزەکانی سێنتکۆمدایە و هەر کەشتییەک پابەندی ڕێساکان نەبێت، ڕووبەڕووی پەکخستن و پشکنینی زۆرەملێ دەبێتەوە.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم)

  • سێنتکۆم ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێردا ڕێگرییان لە 30 کەشتی بازرگانی کردووە کە ویستوویانە گەرووی هوورمز ببڕن.
  • دوو کەشتی بازرگانی کە پابەندی ڕێنماییەکان نەبوون، لەلایەن هێزە ئەمریکییەکانەوە لەکارخراون.
  • هێزەکانی ئەمریکا چوونەتە سەر دوو کەشتی دیکە بۆ پشکنینی ورد و دڵنیابوونەوە لە جۆری بارەکانیان و پابەندبوونیان بە گەمارۆکەوە.
  • تەنیا ڕێگە بە 30 کەشتی دراوە تێپەڕ بن کە باری هاوکاری مرۆییان گواستووەتەوە.

پاشخانی ململانێکان و ئێران

ئەم ڕێکارە توندانەی ئەمریکا لە چوارچێوەی ئەو گەمارۆ دەریاییەدایە کە لە 14ی تەمموزەوە بەسەر ئێراندا سەپێنراوە. ئەم پێشهاتە دوای ئەوە دێت کە لە سەرەتای هەمان مانگدا زنجیرەیەک هێرشی چڕی ئەمریکا بۆ سەر ئامانجەکانی ناوخۆی ئێران دەستیپێکرد، کە تاوەکو 24ی تەمموز بەردەوام بوو و گرژییەکانی ناوچەکەی گەیاندە لوتکە.

زانیاریی لەسەر بابەتەکە

بەپێی دواین ئامارەکان، ئەمریکا زیاتر لە 50 هەزار سەربازی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوەپێکردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو. لە ئێستادا 19 کەشتی جەنگی پێشکەوتوو لە باکووری دەریای عەرەب و نزیک گەرووی هوورمز جێگیرکراون بۆ چاودێریکردنی وردی جوڵەی کەشتییەکان و ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێک بۆ گواستنەوەی سووتەمەنی یان چەک لەو ڕێڕەوە ئاوییە گرنگەوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/222878

https://channel8.com/kurdish/news/221972

https://channel8.com/kurdish/news/200495

https://channel8.com/kurdish/news/197695

https://channel8.com/kurdish/news/222609

https://channel8.com/kurdish/news/219389

رۆزا حیسام

2 کاتژمێر پێش ئێستا