مەزڵوم عەبدى فەرماندەی هەسەدە لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆککۆمارى سووریا کۆبووەوە
پووختەی هەواڵ
- کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونى ئیلهام ئەحمەد و ئەسعەد شەیبانى بەڕێوەچوو
- گفتوگۆکردن لەبارەی تەواوکردنی ڕێککەوتنی 29ـی کانوونی دووەمە
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی گەیشتووەتە کەناڵ8، هەریەکە لە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع، سەرککۆماری سووریا لە دیمشەق کۆبوونەوە
لە کۆبوونەوەکەدا کە بە ئامادەبوونی ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر و، ئەحمەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا بەشداربوون، گفتوگۆ کراوە سەبارەت بە تەواوکردنى جێبەجێکردنى بڕگەکانی ڕێککەوتنى 29ـى کانوونى دووەم ک.
لێدوانی میدیای فەرمی سووریا
میدیاى فەرمیى حکومەتى سووریا سەبارەت بە کۆبوونەوەکە دەڵێت" لەکۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەسەر تەواوکردنى جێبەجێکردنى بڕگەکانى ڕێککەوتنى 29ـى کانوونى دووەم کرا بەتایبەت تێکەڵکردنى هێزەکانى سووریاى دیموکرات لەگەڵ دامەزراوەکانى سووریا.
تا ئێستا ژمارەیەک بڕگەی ڕێککەوتنەکە جێبەجێنەکراوە
ڕێککەوتنەکەى هەسەدە و حکومەتى سووریا لە سەرەتاى ئەمساڵ واژۆکرا، تاوەکو ئێستا ژمارەیەک بڕگەى لێ جێبەجێنەکراوە، لە گرنگترینیان تێکەڵکردنى هێزەکانى هەردوولایە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/224058
https://channel8.com/kurdish/news/181753
1 کاتژمێر پێش ئێستا