کەسێک بە تۆمەتی هۆکاری ئاگرەکەی قەرەداغ دەستگیرکرا
پووختەی هەواڵ
- ئاگرەکە لە سووری گوندی سەرچاو و شاخی زەردە بووە
- بەهۆی ئاگرەکەوە 35دۆنم پوش و پاوان و دارستان سووتاوە
- ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترۆڵکراوە
- پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە کراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، کەسێکیان دەستگیر کردووە بە تۆمەتی ئەوەی هۆکار بووە لە کەوتنەوەی ئاگرەکەی سنووری قەرەداغ.
ئەو ناوچەیەی ئاگرەکەی تیا کەوتووەتەوە
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، ئاگرەکە لە سنووری گوندی سەرچاو و شاخی زەردەی سنووری بنکەی سێوسێنانی سەر بە بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ کەوتبووەوە، کە بووە هۆی سووتانی نزیکەی 35 دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سروشتی.
ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە
دەشڵێت: پاشئەوەی مەفرەزەیەکی بنکەی سێوسێنان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ توانرا بەهاوکاریی کارمەندانی بەرگریی شارستانی شارەدێی سێوسێنان و هاونیشتمانییان و ژینگە دۆستانى سنوورەکە تەواوی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت .
ڕێکاری یاسایی دژی تۆمەتبارەکە گیراوەتە بەر
ئاماژەى بەوەشکردووە، پاش لێکۆڵینەوەی ورد، توانرا تۆمەتبارێک دەستگیر بکرێت بەتۆمەتی هۆکاری دروستبوونی ئاگرەکە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و ڕێکاری یاسایی لە دژی گیرایە بەر.
1 کاتژمێر پێش ئێستا