پەیامنێری کەناڵ8 دەریدەخات کە هاونیشتمانییان بە وردی چاودێری ئامادەکارییەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027ی عێراق دەکەن و هیوایان وایە ئەم یاسایە ببێتە کۆتاییەک بۆ قەیرانە داراییەکان و نادڵنیایی لە پێدانی مووچەدا، چونکە پێیان وایە جێگیرکردنی شایستەکان ژیانی هەموو چین و توێژەکان ئاسایی دەکاتەوە.
پێویستە لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027دا جێگەی هەموو داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە.
مووچە وەک ئەولەویەتی یەکەم دەبینرێت و دەبێت گەرەنتییەکی یاسایی بۆ دوورخستنەوەی لە ململانێکان هەبێت.
چارەسەرکردنی گرفتی دارایی کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بوژانەوەی بازاڕ و جووڵەی بازرگانی دەبێت.
هاونیشتمانییان داوا دەکەن حکومەتی هەرێم و بەغداد بگەنە ڕێککەوتنێکی کۆتایی کە بەرژەوەندی خەڵک بپارێزێت.
ئەم داواکارییانە لە کاتێکدایە کە هاونیشتمانییان جەخت لەوە دەکەنەوە کە بژێوی خەڵک بەستراوەتەوە بەو یاسایەوە. ئەوان پێیان وایە ئەگەر کێشەی مووچە و شایستە داراییەکان لە بودجەی ساڵی 2027دا بە تەواوی جێگیر بکرێت، ئەوا زۆرینەی گرفتە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی دیکەی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش بەرەو چارەسەری دەچن.
https://channel8.com/kurdish/news/224306
https://channel8.com/kurdish/news/224293
https://channel8.com/kurdish/news/223655
