مقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق: وەڵامدانەوەى هێرشەکەى سعودیە و ئەمریکامان دواخست

شۆڕش محەمەد 3 کاتژمێر پێش ئێستا
بەرەی مقاوەمەی عێراق
بەرەی مقاوەمەی عێراق

پووختەی هەواڵ

  • مقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق: لەسەر بانگەوازەکەى هادى عامرى هێرشەکە دواخراوە
  • مقاوەمەی ئیسلامی: "خوێنی پاکی شەهیدان نابێتە کاڵا"
  • داواکردنی پێداچوونەوە بە هەڵوێستەکاندا

مقاوەمەى ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند، وەک بەدەمەوەچوونێک بۆ بانگەوازەکەی هادی عامری و هەڵوێستی ژمارەیەک لە سەرکردە سیاسییەکان، وەڵامدانەوەى هێرشەکەى سعودیە و ئەمریکاى دواخست، کە بڕیار بوو ئەمڕۆ هەینى بکرێت.


مقاوەمە، لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە "لە بازاڕی هاوکێشە سیاسییەکاندا خوێنی پاکی شەهیدان نەبووە و نابێتە کاڵا".


داوایەک لە بەرپرسان


مقاوەمەى ئیسلامى، داواشى لەوانە کرد کە بە 'وتەى خۆیان "لە پاراستنی خوێن و سەروەرییە پێشێلکراوەکان کورسی چاوی کوێر کردوون، پێداچوونەوە بە هەڵوێستەکانیاندا بکەن و بگەڕێنەوە بۆ سەر ڕێگای ڕاست".

جەختی لە بەردەوامی پابەندبوونی بە هەڵوێستەکانی کردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیاری دواخستنەکە لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی ئەو بانگەواز و هەڵوێستانە بووە کە سەبارەت بەم پرسە خراونەتەڕوو.


داوای دانبەخۆدا گرتن


ئەم هەڵوێستەى مقاوەمەى ئیسلامى دواى ئەوەدێت ئەمڕۆ هەینى، هادی عامری سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر پەیامێکی ڤیدیۆیی ئاڕاستەی گرووپەکانی مقاوەمەى ئیسلامی لە عێراق کرد و تیایدا داوای دواخستنی هەر کاردانەوەیەکی کرد دژی سعودیە و ئەمریکا، لەپێناو بەرژەوەندی باڵای عێراقدا داوای کرد دانبەخۆیاندا بگرن.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/222886

https://channel8.com/kurdish/news/222828

https://channel8.com/kurdish/news/222862

https://channel8.com/kurdish/news/223090

شۆڕش محەمەد

3 کاتژمێر پێش ئێستا