
ڕوونکردنەوەی زانیاریی کە بە کەناڵ8 گەیشتووە دەریدەخات کە حکومەتی عێراق لە ڕێگەی "هەڵمەتی بەرەبەیان"ـەوە گورزێکی کوشندەی لە تۆڕەکانی گەندەڵی و گرووپە چەکدارە نایاساییەکان داوە، بەجۆرێک نەک تەنیا بڕێکی خەیاڵی پارە و زێڕی بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕاندووەتەوە، بەڵکو توانیویەتی ڕێگری لە هێرشێکی درۆنیی مەترسیداریش بکات.
حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشکرای کردووە کە هێزەکانی دژە تیرۆر و دەزگای هەواڵگری توانیویانە تۆڕێک هەڵوەشێننەوە کە لە ئامادەکاریدا بوون بۆ هێرشی درۆنی. ئەم ئۆپەراسیۆنە هۆکاری سەرەکیی بڵاوەپێکردنی هێزە ئەمنییەکان بوو لە بەغداد و خستنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. حکومەت دەڵێت ئەمە پەیامێکی دڵنیاییە بۆ هاونیشتمانیان کە هێزە ئەمنییەکان توانای تەواویان هەیە هەر جۆرە هەڕەشەیەک بەر لە جێبەجێکردنی پووچەڵ بکەنەوە، هەرچەندە ئامانجی کۆتایی هێرشە درۆنییەکە ئاشکرا نەکراوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/224744
https://channel8.com/kurdish/news/216300
https://channel8.com/kurdish/news/220720