گواستنەوەى نەوتى بەسرە بۆ کەرکووک - جەیهان 15 ملیار دۆلاری تێدەچێت
پووختەی هەواڵەکە:
- پرۆژەکانى کۆمپانیاى شیڤرۆنى ئەمریکى لە عێراق دەگاتە 150 ملیار دۆلار
- توانای گواستنەوەی ڕۆژانەی دوو ملیۆن بەرمیل دەبێت
بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، تێچووى دروستکردنی هێڵی نوێی (بەسرە - حەدیسە - کەرکووک - جەیهان) 15 ملیار دۆلاری تێدەچیت، کە بڕیارە کۆمپانیاى شیڤرۆنى ئەمریکى دروستى بکات.
ئاژانسى بلومبێرگ، وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریکی ڕێککەوتووە بۆ دروستکردنی بۆرییەک بۆ گواستنەوەی نەوتی خاو لە بەسرە بۆ باکووری عێراق، کە توانای گواستنەوەی نەوتی خاوی لە ڕۆژێکدا دوو ملیۆن بەرمیلە.
وەبەرهێنانی پرۆژەکانی کۆمپانیای شیڤرۆن لە عێراق
- پرۆژەکانی کۆمپانیای شیڤرۆن لە عێراق 150 ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت
- ڕێککەوتنی هاوبەشی تورکیا و عێراق
- ئامانجی ڕێککەوتنەکە بەردەوامبوونی هەناردەکردنی نەوتی
باسم محەممەد خزەیر، وەزیری نەوتی عێراق بە ئاژانسی بلومبێرگی ڕاگەیاندووە، وەبەرهێنان لە پرۆژەکانى کۆمپانیاى شیڤرۆن لە عێراق 150 ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، کۆمپانیاى شیڤرۆن بەردەوامە لە دانوستانەکانی لەگەڵ بەغداد بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ گواستنەوەی نەوتی خاو بۆ دەرەوەی عێراق، جگە لە گەرووی هوورمز.
سەرەتای ئەم مانگە عێراق و تورکیا ڕێککەوتنێکی یەک ساڵەیان واژۆکرد بۆ بەردەوامبوون لە هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی بۆرییەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا، بە زۆرترین توانای هەناردەکردنی نەوتی عێراق 750 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
ئامانجی ڕێککەوتنەکە بەردەوامبوونی هەناردەی نەوتی عێراقە لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە تاوەکو ئەو کاتەی دەگەنە ڕەشنووسی ڕێککەوتنێکی درێژخایەن، هەروەها هەریەکە لە کۆمپانیاکانی سۆمۆ و نەوتی باکوور لایەنی سەرەکیی واژۆکە دەبن لەگەڵ کۆمپانیای "بۆتاش"ـی تورکی.
توانای سەرەتایی پرۆژەکە
وەزارەتى نەوتى عێراق توانای سەرەتایی هەناردەکردنی بە 750 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دیاری کردووە، هاوکات هەناردەکردنەکە پەیوەستە بە گەڕانەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ توانای تەواوی خۆی کە ڕۆژانە بە 200 هەزار بەرمیل نەوت دەخەمڵێنرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، وەزارەتى نەوتى عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو، کارکردن بۆ دروستکردنی هێڵی نوێی (بەسرە - حەدیسە - کەرکووک - جەیهان) دەستیپێکردووە بۆ زیادکردنی بڕی هەناردەى نەوتى خاو بۆ بەندەرى جەیهانى تورکیا.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
زەیدى بۆ کۆمپانیاى شیڤرۆن: کارەکانی لە عێراق فراوانتر بکەن
وەزارەتى نەوت: کارکردن لە هێڵى بۆرى نەوتى بەسڕە-جەیهان بەردەوامە
عێراق و تورکیا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت ڕێککەوتنێکی کاتی واژۆ دەکەن
عێراق نەوتی بەسرە دەباتە کەرکووک بۆ زیادکردنی هەناردەی بۆری جەیهان
2 کاتژمێر پێش ئێستا