کەناڵ8 زانیاری نەبیستراو لەبارەى پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران ئاشکرا دەکات
پووختەی هەواڵەکە
- بەڕێوەبەرى گشتیی بودجە: فەرمانبەر شایستەى هەر پلەیەک بێت پێیدەدرێت
- بەڕێوەبەرى گشتیی بودجە: زیاتر لە 350 هەزار فەرمانبەر پلەکانیان بەرزدەکرێتەوە
- بەڕێوەبەرى گشتیی بودجە: داوا لە فەرمانگەکان کراوە خشتەى پلەبەرزکردنەوە تەواو بکەن
بەڕێوەبەرى گشتیی بودجە: خەرجیى پلەبەرزکردنەوە مانگانە 67 بۆ 68 ملیار دینارە
- بەڕێوەبەرى گشتیی بودجە: پلەبەرزکردنەوە بۆ خانەنشینانیش دەگەڕێنرێتەوە
- بەڕێوەبەرى گشتیی بودجە: بڕیارى پلەبەرزکردنەوە لە سەرەتاى 2027ـەوە جێبەجێ دەکرێت
لە پاش بڵاوکردنەوەى ڕاگەیێنراوێک لەلایەن وەزارەتى داراییەوە بۆ پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران، کەناڵ8 بەدواداچوونى کرد و بەرپرسێکى باڵا وردەکارى پرۆسەکەى خستەڕوو.
زانیارییەکان لە دەمی بەڕێوەبەری گشتی بودجەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە
- فەرمانبەر چۆن خانەنشینی لێ دەبڕدرێت مافی خۆیەتی پلە بەرزکرنەوەی بۆ بکرێت
- پێویستە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش وە هاوتا عێراقییەکانیان بن
- داوا لە دامەزراوەکان کراوە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبکەن
پلانداڕێژەر و جێبەجێکارى ئەم بڕیارە، د. ماکوان جەمیل مستەفا، بەڕێوەبەرى گشتیی بودجەیە لە وەزارەتى دارایی، لە دەستپێکدا گوتى "فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان چۆن خانەنشینییان لێدەبڕدرێت بەهەمانشێوە ماف و شایستەى خۆیانە ئەو پلەیان پێبدرێت کە ئێستا هاوتاکانیان لە عێراق هەیانە".
د.ماکوان جەمیل دەڵێت هەر لەو ڕوانگەیەوە ئەمڕۆ داوایان لەسەرجەم دامەزراوەکان کردووە بەگوێرەى ئەو خشتانەى ناردوویانە پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران دەستپێبکەن.
ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی لم بڕیارە سوودمەند دەبن
گوتیشى "لە هەرێمى کوردستان زیاتر لە 350هەزار فەرمانبەرى شارستانى لەم بڕیارە سوودمەند دەبن، مانگانە 67 بۆ 68 ملیار دینار بۆ لیستى مووچەى فەرمانبەران زیاد دەکات، ساڵانە کەمتر لە تریلیۆنێک دینار دەکات".
د.ماکوان جەمیل، گوتیشى "بەڵام ئەوەى لە هەمووى گرنگترە ئێستا فەرمانبەر شایستەى چ پلەیەک بێت ئەو پلەیەى پێدەدرێت".
گرنگی بڕیارەکە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی نزیکن لە خانەنشینی
بەڕێوەبەری گشتیی بودجە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم پلەبەرزکردنەوەیە بۆ ئەو فەرمانبەرانە زۆر گرنگە کە ئێستا وادەى خانەنشینبوونیانە دەبێتە هەنگاوێک بۆ گەڕاندنەوەى پلەى شایستە بۆیان و پاش ئەوە لە کاتى خانەنشینى سوودى زۆر دەبێت بۆیان.
چۆنێتی جێبەجێکردنی بڕیارەکە
لەبارەى چۆنییەتى جێبەجێکردنى بڕیارەکە و خەرجکردنى شایستەى فەرمانبەران، د.ماکوان جەمیل دەڵێت" مافى خۆمانە کە بۆ بودجەى ئەمساڵ بتوانین ئەو جیاوازییە وەربگرین، کە دەبێتە هەنگاوێکى چەسپێنراو بۆ بودجەى ساڵى 2027 و لە یەکى کانوونى دووەمى ساڵى داهاتوو بخرێتە بوارى جێبەجێکردنەوە".
گەڕانەوەی پلە بۆ خانەنشینان
سەبارەت بە خانەنشینان، بەڕێوەبەرى گشتى بودجە جەختیکردەوە، وەک چۆن خانەنشینانى پاش ساڵى 2015 مانگانە بڕێک لە مووچەکانیان دەبڕدرێت، بەهەمانشێوە مافى خۆیانە ئەو پلەیەى شایستەیان بووە بۆیان بگەڕێندرێتەوە، دەڵێت ئەگەرچى ئەمە پرۆسەیەکى ورد و ئاڵۆزە، بەڵام شیاوى جێبەجێکردنە و ئەو پلەیان بۆ دەگەڕێنرێتەوە کە شایستەیانە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
وەزارەتى دارایی ڕێکارەکانى بۆ دەستپێکردنەوەى پلە بەرزکردنەوە ڕاگەیاند
عێراق پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە و هەرێمی کوردستانیش داتاکان ئامادە دەکات
فالح سارى: دەست بە ڕێکارەکانى پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران بکەن
دارایی هەرێمى کوردستان لیستى پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران ئامادە دەکات
3 کاتژمێر پێش ئێستا