
زانیاری گەیشتووە بە کەناڵ8 ئاشکرای دەکەن کە نوری مالیکی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ جۆشوا هاریس نەخشەڕێگایەکی نوێی بۆ کۆتاییهێنان بە دیاردەی چەکداریی دەرەوەی یاسا خستووەتە ڕوو، کە تێیدا بڕیاردراوە لیژنەیەکی باڵا پێکبهێنرێت بۆ ئەوەی دامەزراوە دەستوورییەکان ببنە تاکە مەرجەعی بەڕێوەبردنی دۆسیە ئەمنی و سەربازییەکان.
جۆشوا هاریس ستایشی ڕۆڵی سیاسیی نوری مالیکی کرد لە پشتگیریکردنی سەقامگیری و بەهێزکردنی لێکتێگەیشتنە سیاسییەکان لە عێراقدا. هەروەها پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستەکانی مالیکی دەربڕی لە پشتگیریکردنی هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەهێزکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و چارەسەرکردنی دۆسیە نیشتمانییەکان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵات.
ئەم جموجۆڵە دیپلۆماسییەی مالیکی دوای کۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی چوارچێوەی هەماهەنگی دێت لە ماڵی عەممار حەکیم، کە تێیدا سنووردارکردنی چەک وەک داواکارییەکی نیشتمانی تاوتوێ کرا. ئەم هەنگاوانە هاوکاتن لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و هەوڵدان بۆ یەکخستنی بڕیارە ئەمنییەکان لە ژێر چەتری حکومەتدا.
عێراق لەبەردەم ئاڵنگاریی چەکدانانی پێنج گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی
سەعد مەعن: بڕیارى کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت حەشدى شەعبى ناگرێتەوە
حکومەتی عێراق: تاوەکو 30ی ئەیلوول دەبێت چەک لەدەستی دەوڵەتدا بێت
