
بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق 17یەمین خوولی هەفتەی کشتوکاڵی کردەوە و جەختی لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ، بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراک و دابینکردنی پاڵپشتیی تەواو بۆ جووتیاران لەسەرانسەری وڵاتدا کردەوە.
عەلی زەیدی ئاماژەی بەوە کرد کە گرنگیدانی حکومەت بە کەرتی کشتوکاڵ لە دیدگای ئابووری و پەرەپێدانەوە دێت، چونکە عێراق بێجگە لە نەوت و گاز، دەوڵەمەندە بە سەرچاوەی کشتوکاڵی و دەکرێت وەبەرهێنانی تێدا بپەڕێنمایە بۆ ئەوەی بێتە مایەی گەشەپێدانی گشتی لە وڵاتدا.
لە 17یەمین خوولی هەفتەی کشتوکاڵیدا، جگە لە ئامادەبوونی وەزیرەکانی کشتوکاڵ، بازرگانی، پەروەردە، سەرچاوەکانی ئاو و ژینگە، نوێنەرانی 14 وڵات و زیاتر لە 200 کۆمپانیای عێراقی، عەرەبی و بیانیی تایبەتمەند بەشدارن و تێیدا دواین بەرهەم و تەکنەلۆجیا پێشکەوتووەکانی بواری کشتوکاڵ نمایش دەکەن.
وەزارەتی کشتوکاڵ: یەک دینارمان نییە بۆ پێدانی پێشینە بە جووتیاران
وەزارەتى کشتوکاڵ: هاوردەکردنى 33 جۆر بەرهەمى کشتوکاڵى قەدەغە کرا
وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق: بەرهەمهێنانى خورما لە پێداویستى ناوخۆ زیاترە و هەناردەى دەکەین