
لە پەیامێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامەوە، وێڕای پیرۆزبایی لە موسڵمانان، هیوای خواست ئەم یادە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ عێراق و ببێتە هەلێک بۆ نوێکردنەوەی کاری پێکەوەیی نێوان پێکهاتەکان و گوتیشی، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەشەپێدان بە عێراق بەردەوامیی دەبێت.
ئامانجی سەرەکیی ئەم هەنگاوانەی حکومەت بەشداریکردنە لە باشترکردنی بژێویی هاونیشتمانییانی عێراق و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان، هاوکات سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەش کردووە کە عێراق بە بەردەوامی توانای خۆی سەلماندووە بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان لەڕێگەی پاراستنی یەکگرتوویی نیشتمانییەوە.
یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام وەک بۆنەیەکی نیشتمانی و ئایینی لە عێراقدا لەلایەن سەرکردە سیاسییەکانەوە بەکاردەهێنرێت بۆ گەیاندنی پەیامی یەکێتیی نیشتمانی و خستنەڕووی کارنامەی حکومەت لە بوارەکانی ئاسایش، چاکسازیی ئابووری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
زەیدی: پەرە بەکشتوکاڵ دەدەین و پێویستە پاڵپشتیی جووتیاران بکرێت
زەیدی: پلانمان هەیە بۆ دروستکردنی سندوقی پەرەپێدان
عەلی زەیدی: ڕێکاری توند دژی گەندەڵیی دەروازە سنوورییەکان دەگرێتەبەر