
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پلانیان هەیە پەرە بە گوندەکان بدەن و پشتیوانی کەرتی کشتوکاڵ بکەن، باسیش لە دامەزراندنی سندوقی پەرەپێدان دەکات.
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە پیتەر هۆکینز، ڕێکخەری نیشتەجێی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی زەیدی لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، لە دیدارکەدا گفتوگۆ لەسەر هاوکاریی نێوان عێراق و نەتەوەیەکگرتووەکان کراوە، لەگەڵ بەهێزکردنی هاوبەشی نێوانیان لە بوارەکانی پەرەپێدان و ئابووری.
ئاماژە بەوەشکراوە، زەیدی و هۆکینز باسیان لە هەوڵی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە بۆ پشتیوانی پڕۆگرامی پەرەپێدان و چاکسازی، بەهێزکردنی دامەزراوەکان و پەرەپێدانی بوارەکانی هاوکاریی هونەر و ڕاوێژکاری.
سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لە پلانی چاکسازیی ئابووری حکومەتەکەی کرد و ڕایگەیاند، کار لەسەر پەرەپێدانی گوندەکان و پشتیوانی کەرتی کشتوکاڵ دەکەن، لەگەڵ پەرەپێدانی کەرتی تایبەت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕوونیکردەوە، ئاڕاستەیەک دروستبووە بۆ دامەزراندنی سندوقی پەرەپێدان، کە بەشدار دەبێت لە پارەدارکردنی پڕۆژەکانی کەرتی کشتوکاڵ و دامەزراندنی شاری پیشەسازی، سەرەڕای پڕۆژەکانی تەندروستی و پەروەردە.
زەیدی جەختی لە پێویستی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان عێراق و نەتەوەیەکگرتووەکان کرد، لەگەڵ سوودوەرگرتن لە شارەزایی و پڕۆگرامی پاڵپشتیی چاکسازی و وپەرەپێدان و بەهێزکردنی سەقامگیریی ئابووری و کۆمەڵایەتی.
هۆکێنز پشتیوانیی نەتەوەیەکگرتووەکانی بۆ هەوڵەکانی حکومەتی عێراق لە بوارەکانی چاکسازیی ئابووری دووپاتکردەوە ، لەگەڵ پەرەپێدانی کەرتی تایبەت.
نەتەوەیەکگرتووەکان: زیاتر لە 350 هەزار ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی کوردستان و عێراق دان
نەتەوە یەکگرتووەکان: عێراق بازدانێکی جۆری لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا ئەنجامداوە
دۆسییەى بەربژێرکردنى پێنج گوندی گەشتیاریى لە عێراق ڕەوانەی نەتەوەیەکگرتووەکان کرا