فالح ساری: لە وادەی خۆیدا پڕۆژەیاسای بودجە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەین
پووختەی هەواڵەکە:
- وەزیرى دارایی عێراق سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی فراوانی لیژنەی ئامادەکردنی بودجەی کرد.
- فالح ساری: یەکەم هەنگاو بە ئاڕاستەکردنی بودجەی پڕۆگرام دەنێین.
- چەند ئەندامێکی پەرلەمانیش سەرنج و پێشنیازی خۆیان پێشکەش بە لیژنەکە کردووە.
- لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو قۆناغانەی پڕۆژەیاساکە کراوە، کە تاوەکو ئێستا ئامادەکراون.
وەزیرى دارایی عێراق ڕایگەیاند، هەنگاوەکانیان بۆ پەسەندکردنی یەکەم بودجەی پرۆگرام بەردەوامە، جەختدەکاتەوە لە ڕەوانەکردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا.
کۆبوونەوەی فراوانی لیژنەی ئامادەکردنی بودجە
فالح ساری، وەزیرى دارایی عێراق سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی فراوانی لیژنەی ئامادەکردنی بودجەی کرد، کە ئەندامانی لیژنەی دارایی، نوێنەران وەزارەتی کارەبا، پارێزگاکانی دیوانییە و سەڵاحەدین و ژمارەیەک لە دامەزراوەکانی دەوڵەت ئامادەی بوون.
ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دارایی عێراق
وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە، ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە گوێبیستی تێبینی و سەرەنجی شارەزاییان دارایی عێراقی بوون، کە لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن، هەروەها چەند ئەندامێکی پەرلەمانیش سەرنج و پێشنیازی خۆیان پێشکەش بە لیژنەکە کردووە.
تاوتوێی قۆناغەکانی پرۆژەیاسای بودجە
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو قۆناغانەی پڕۆژەیاساکە کراوە، کە تاوەکو ئێستا ئامادەکراون، لەگەڵ پێداویستییەکانی تەواوکردنی بودجەی پڕۆگرام و ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی جێبەجێکردنیان دەبێتەوە.
فالح ساری جەختیکردووەتەوە، وەزارەتەکەیان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، پڕۆژەیاسای بودجە ڕەوانەی ئەنجوومەمەنی وەزیران دەکات، دەشڵێت، عێراق یەکەم هەنگاو بە ئاڕاستەی پەسەندکردنی بودجەی پڕۆگرام دەنێت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
بودجەی 2027ـی عێراق؛ ڕێککەوتنی نوێی حەلبووسی و وەزیری دارایی
عێراق؛ پڕۆژەیاسایەک بۆ دامەزراندنی سندوقی سەقامگیریی مووچە ئامادە دەکرێت
وردەکارییەکانی پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق دا
مەزهەر محەممەد ساڵح: نرخی نەوت لە بودجەی 2027دا 50 بۆ 60 دۆلار دەبێت
فالح ساری: بەهەماهەنگیی بانکی نێودەوڵەتی پڕۆژەیاسای بودجە ئامادە دەکرێت
5 کاتژمێر پێش ئێستا