
بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، بەرپرسێکی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە دوای 40 ڕۆژ کارکردن، پشکی بودجەی هەرێم بۆ ساڵی 2027 بە شێوازی ئەلیکترۆنی ڕەوانەی بەغداد کراوە و بەهاکەی نزیکەی 29 تریلیۆن دینارە.
ئامادەکردنی ئەم پڕۆژەیە بە هەماهەنگیی وەزارەتەکانی دارایی، پلاندانان، سامانە سروشتییەکان، کارەبا، سکرتێر و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و لیژنەی هەماهەنگی بەڕێوەچووە. بڕیارە لە سەرەتای هەفتەدا ئەنجوومەنی وەزیران بە بەشداریی بەڕێوەبەری گشتیی بودجە کۆبوونەوەی لەسەر بکات. هەروەها زانیارییەکانی نەوت بەپێی ڕێککەوتنی سێقۆڵی لەگەڵ بەغداد خراونەتەڕوو، تەواوی پڕۆژەکەش لە 15 لاپەڕەدا بە سیستمی ئەلیکترۆنی نێردراوە. پێشنیازکراوە دوای کۆبوونەوەکە لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکان کۆبوونەوە بکرێت بۆ دروستکردنی لۆبی و پشتیوانیی یاسایی لە بەغداد.
پڕۆژەی پشکی هەرێمی کوردستان بۆ بودجەی 2027ی عێراق بە هەوڵێکی بێپێشینەی هۆنەری و داتایی دادەنرێت لە بەراورد بە کابینەکانی پێشتر. تێیدا هەوڵدراوە جیاوازییە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد نەهێڵرێت، بەتایبەت لە مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت، خێزانە کەمدەرامەتەکان و هێزەکانی پێشمەرگە کە لە عێراقدا بڕەکەی زۆر زیاترە. جێگیرکردنی شایستەی خانەنشینان و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بە پاڵپشتیی یاسایی جێگیرکراون تاوەکو لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا بەرگرییان لێ بپەرێزرێت.
زانیاریى کەناڵ8: شایستەى دارایى هەرێمى کوردستان لەبودجە 29 تریلیۆن دینارە
هەرێمى کوردستان داوا دەکات پشکى لەبودجەی عێراق بکرێتە 14.2%
جیاوازیی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و بەغداد
زانیاریى کەناڵ8: پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی 1 تریلیۆن دیناری ساڵانەی پێویستە