
بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، بەردەوامیی هێرشەکان بۆ سەر هەرێم بەشێکە لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ عێراق و هاوپەیمانان و داوایانکردووە سیستمی بەرگرییان بۆ دابین بکرێت بۆ ئەوەی بتوانن بەرپەرچی هێرشە درۆنییەکان بدەنەوە.
وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا و ئەڵمانیا لە ساڵی 2014ـەوە پشتیوانیی دارایی و لۆجستی پێشمەرگەیان کردووە، بەڵام جەبار یاوەر، ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوە کرد، لەدوای 30ـی ئەیلول هاوکارییە داراییەکان ڕادەگیرێن. سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانیش جەختی کردەوە کە دوای کشانەوەکە، قۆناغی هەماهەنگی دوو قۆڵی دەستپێدەکات و شێوازی پشتیوانییەکان دەگۆڕدرێن.
ڕێککەوتنی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2024 لە نێوان ئەمریکا و عێراق واژۆکراوە، ئەمەش نیگەرانییەکانی هەرێمی کوردستانی لە تێکچوونی دۆخی ئەمنی لێکەوتووەتەوە. هاوپەیمانان لە ڕابردوودا ڕۆڵێکی گەورەیان لە پڕۆسەی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە و دابینکردنی هاوکاری لۆجستی هەبووە، بەڵام بەپێی بڕیارە نوێیەکان، پشتیوانییەکان تەنیا لە چوارچێوەی مەشق و ڕاهێناندا دەمێننەوە و پێگە سەربازییەکانیش بۆ هێزە ناوخۆییەکان جێدەهێڵدرێن.
5 مەرجی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا بۆ چەکدانان پەیوەندیی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە
ڕێبەر ئەحمەد: هێشتا پێویستیمان بە هاوکارییەکانی هاوپەیمانان هەیە
هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتى پێشمەرگە تاوەکو30ـى ئەیلول بەردەوام دەبێت
سەباح نوعمان: 30 ئەیلوول دوواین وادەیە بۆ کشانەوەی هاوپەیمانان
