5 مەرجی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا بۆ چەکدانان پەیوەندیی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە
پووختەی هەواڵەکە
- کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا 10 مەرجی بۆ دانانی چەک ڕاگەیاند، کە پێنجیان پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە.
- داوا دەکرێت هێزەکانی ئەمریکا و تورکیا لە عێراق بکشێنەوە و هێزەکانی پەکەکە و ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە خاکەکە دەربکرێن.
- ڕادەستکردنی دەروازەکان و سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بە حکومەتی فیدراڵ بەشێکە لە مەرجە سەرەکییەکان.
کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا ڕاگەیێنراوێکی نوێی لەبارەی داواکارییەکانی بۆ چەکدانان بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، کارلێکردنیان لەگەڵ جێبەجێکردنی 10 مەرجدا بەندە بۆ ڕێکخستنەوەی چەک لە عێراقدا، کە پێنج مەرجیان پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە و داوایان کردووە دەروازە سنوورییەکان ڕادەستی حکومەتی فیدرأڵ بکرێت و هێزەکانی ئەمریکا و تورکیا و پەکەکە و ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە هەرێمی کوردستان و عێراق بکشێنەوە.
مەرجەکانی سەیدولشوهەدا بۆ ڕێکخستنی چەک
- کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی ئەمریکا و ڕێگری لە بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.
- پەسەندکردنی یاسای حەشدی شەعبی بۆ مسۆگەرکردنی مافی جەنگاوەران، شەهیدان و بریندارانیان.
- سەپاندنی سەروەریی هێزە ئەمنییەکان بەسەر تەواوی خاکی عێراق لە باکوورەوە تاوەکو باشوور لە ئاسمان، زەوی و دەریا.
- بەهێزکردنی بەرگریی ئاسمانی بە سیستمێکی پێشکەوتوو کە تەنیا بە بڕیاری عێراق کاربکات بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێک.
- چوونەدەرەوەی یەکجارەکیی هێزەکانی پەکەکە لە خاکی عێراق بۆ نەهێشتنی پاساوەکانی تورکیا.
- کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە باکووری عێراق و گەڕانەوەیان بۆ ناو خاکی وڵاتەکەیان.
- گرتنەدەستی سنوورەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان لەلایەن سوپاوە، لەگەڵ کۆنترۆڵکردن و بەڕێوەبردنی سەرجەم دەروازەکان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە.
- نەهێشتنی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە جێگە جێگیرکراوەکانیان لە هەرێمی کوردستان تاوەکو خاکی عێراق نەبێتە سەکۆ بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.
- ڕزگارکردنی بڕیاری دارایی، ئابووری و سیاسیی عێراق لە هەژموونی ئەمریکا.
- کۆتاییهێنان بە نێردەی تایبەتیی ئەمریکا لە عێراق و ڕاگرتنی دەستوەردانی باڵیۆزخانەکەی لە کاروبارە ناوخۆییەکان.
ڕوونکردنەوەی سەیدولشوهەدا لەسەر هەڵگرتنی چەک
کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، هەڵگرتنی چەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان بڕیارێکی تاکلایەنە و بێ پاساو نەبووە، بەڵکو دەرئەنجامی ئەو دۆخە بووە کە ئاڵنگارییەکان سەپاندبوویان. جەختیشیان کردووەتەوە کە ئەگەر ئەو پاساوانە پێویستبوونی هەڵگرتنی چەک ڕابگرن، بەڵام هەرکاتێک پێویست بکات بۆی دەگەڕێنەوە و هیچ هێزێک ناتوانێت ڕێگرییان لەوە بکات.
زانیاریی زیاتر لەسەر بابەتەکە
کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا وەک یەکێک لە گرووپە چەکدارەکانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق هەژمار دەکرێت، پێنج لەو 10 مەرجەی بۆ چەکدانان دیاریی کردوون بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە دۆخی ئەمنی و ئیداریی هەرێمی کوردستانەوە هەیە، بەتایبەت لە دۆسیەکانی سنوور، دەروازە سنوورییەکان و ئامادەیی هێزەکانی پەکەکە و ئۆپۆزسیۆنی ئێران.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
کەتیبەکانى سەیدولشوهەدا چەکدانان ڕەتدەکاتەوە
عێراق لەبەردەم ئاڵنگاریی چەکدانانی پێنج گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی
زانیاریی کەناڵ8؛ وردەکاریی ڕێککەوتنی زەیدی و ئەمریکا بۆ چەکداماڵینی گرووپەکان
عەممار حەکیم: گرووپەکان بۆ دانانى چەک چاوەڕوانی ڕۆشتنی هاوپەیمانانن
تەڤگەری ئازادی: دەستمان بە کشانەوەی هێزەکانمان کرد لە ناوچە سنوورییەکانی تورکیا
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: هێزەکانى تورکیا لە عێراق کشانەوە
یوسف گۆران: ڕێککەوتنی ساڵانی 1990ـەکانی نێوان ئێران و حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان هێشتا نەشکاوە
قاسم ئەعرەجى: ڕێگەنادەین ئۆپۆزسیۆنى ئێران سنوورەکان ببەزێنێت
38 خولەک پێش ئێستا