بارستە هەوایەکی فێنک هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا
بارستە هەوایەکی فێنک هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە. فۆتۆ: حەمەسوور - کەناڵ8
بارستە هەوایەکی فێنک هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە. فۆتۆ: حەمەسوور - کەناڵ8

پووختەی هەواڵەکە:

  • بارستە هەوایەکی فێنک ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما 5 پلە نزم دەبنەوە.
  • ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقە لە ئارادایە.
  • خێرایی با لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان بۆ سەرووی 25 کیلۆمەتر زیاد دەکات.
  • مەودای بینین لە ناوچە جیاجیاکان لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتردا دەبێت.

بارستە هەوایەکی فێنک ڕوو لە ناوچەکە دەکات و دەبێتە هۆی دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما. ئەم گۆڕانکارییەی کەشوهەوا لە ڕۆژی دووشەممەوە کاریگەرییەکی زیاتر دروست دەکات و پلەکانی گەرما بە بڕی 3 بۆ 5 پلە نزم دەبنەوە. هاوکات لە هەندێک ناوچەی شاخاویی سنووری، ئەگەری چالاکبوونی هەورە تریشقە و نمە باران هەیە.


کەشی ئەمڕۆ یەکشەممە 30-8-2026:

  • ئاسمانی هەرێمی کوردستان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.
  • ئەگەری نمە باران لە ناوچەی جیاجیا و هەورە تریشقە لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە.
  • خێرایی با مامناوەند دەبێت و لە هەندێک کاتدا لە سنووری سلێمانی و گەرمیان بۆ سەرووی 25 کم زیاد دەکات.
  • پلەکانی گەرما بە بڕی 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو نزم دەبنەوە.

کەشی سبەی دووشەممە 31-8-2026:

ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەهۆی کاریگەریی بارستە هەوایەکی فێنکەوە، بە بڕی 3 بۆ 5 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە. خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و مەودای بینین بۆ 9 بۆ 10 کیلۆمەتر زیاد دەکات.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی دووشەممە:

هەولێر: 37

پیرمام: 35

سلێمانی: 36

هەڵەبجە: 38

دهۆک: 36

زاخۆ: 37

گەرمیان: 42

حاجی ئۆمەران: 26

ئاکرێ: 39

چەمچەماڵ: 38

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

بارینی یەکەم نمە باران و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان

پێشبینی تاوەباران و هەورەبروسکە لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت

کەناڵ8

1 کاتژمێر پێش ئێستا