بارینی یەکەم نمە باران و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان
پووختەی هەواڵەکە:
- بەیانیی ئەمڕۆ لە بەشێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان یەکەم نمە باران باری.
- بارستە هەوایەکی ئەورووپی دەبێتە هۆی نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما لە ناوچەکە.
- کەشناسیی عێراق کاتی کۆتاییهاتنی شەپۆلی تینی گەرمای هاوینی بۆ ناوەڕاستی ئاب دیاریکرد.
- پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی عێراق لە ئاستی 50 پلەوە بەرەو خوار 45 پلە دادەبەزن.
زانیارییەک گەیشتووەتە کەناڵ8 کە نیشانی دەدات سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە مانگێک بۆ وەرزی پاییز ماوە، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ 12ی ئاب یەکەم نمە باران لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان باریوە. ئەم گۆڕانکارییە لە کەشوهەوادا هاوکاتە لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەکی فێنک لە باشووری ئەورووپاوە کە کۆتایی بە شەپۆلە گەرمە 50 پلەییەکانی ناوچەکە دەهێنێت.
پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسیی عێراق:
- لە ناوەڕاستی مانگی ئابەوە پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری وڵات بە شێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.
- بارستە هەوایەکی مامناوەند لە باشووری وڵاتانی ئەورووپاوە ڕوو لە ناوچەکە دەکات و تینی گەرما کەمدەکاتەوە.
- ئەم نزمبوونەوەیە دوای ئەوە دێت کە لە مانگی تەممووز و ئابدا پلەکانی گەرما گەیشتبوونە ئاستی "نیوە کوڵان".
دۆخی گەرما لە هەرێم و عێراق:
لە ماوەی ڕابردوودا پلەکانی گەرما لە چەند پارێزگایەکی عێراق گەیشتنە 50 پلەی سیلیزی و لە پارێزگاکانی دیکەش لە نێوان 44 بۆ 49 پلەدا بوون. لە هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزمتر بوون و ناوچەی حاجی ئۆمەران بە 30 بۆ 39 پلەی سیلیزی فێنکترین ناوچە بووە. بارینی یەکەم نمە بارانی ئەمڕۆ وەک ئاماژەیەکی کردەیی بۆ دەستپێکی شکانی تینی گەرما لە هەرێمی کوردستان هەژمار دەکرێت.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
کەشناسیی هەرێم: نمەباران زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما دادەبەزن
گەرمای 45 پلە لە ڕێگایە؛ لیستی پلەکانی گەرمای 48 کاتژمێری داهاتوو بزانە
پلەکانى گەرما لە هەرێمى کوردستان دادەبەزن و لە عێراق بەرزدەبنەوە؛ بەسرە و میسان دەگەن دۆخی نیوەکوڵان
2 کاتژمێر پێش ئێستا