
دەستەی دەستپاکی فیدراڵی ڕایگەیاندووە دادگا بڕیاری حەوت ساڵ زیندانیکردن و پێبژاردنی دەیان ملیار دیناری بەسەر هەریەکە لە تەڵاڵ زوبەیعی سەرۆکی پێشووی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجوومەنی نوێنەران و عەلی بەهادلی بریکاری وەزارەتی نەوتدا سەپاندووە.
هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە عێراق بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەدا سەرۆکی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی لە سەردانی هەفتەی ڕابردووی بۆ هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەی لەگەڵ دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە هەڵمەتێکی گەورەتر لە هەڵمەتی بەرەبەیان بۆ دەستگیرکردنی گەندەڵکاران بەڕێوەیە.
دەستەی دەستپاکی فیدراڵی عێراق رێکارە یاسایی و دادوەرییەکانی بەرامبەر تۆمەتبارانی گەندەڵی قۆناغ بە قۆناغ چڕتر دەکاتەوە. سزادانی ئەم دوو بەرپرسەی پێشووی پەرلەمان و وەزارەتی نەوت بە زیندانیکردن و گەڕاندنەوەی سەرجەم ئەو پارانەی بە نایاسایی دەستخراون لەگەڵ سەپاندنی سزای دارایی دوو بەرامبەر، نیشانەی ئاڕاستەیەکی نوێی دادگاکانە بۆ سزادانی دارایی و کارگێڕیی تاوانبارانی دۆسیەکانی گەندەڵی بەمەبەستی پاراستنی سامانی گشتی لە وڵاتدا.
4 فەرمانبەری وەزارەتی کارەبای عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکران
عەلی بەهادلی بریکاری وەزارەتی نەوت بە 7 هامەری سەربازییەوە لەلایەن دژە تیرۆری عێراقەوە دەستگیرکرا
بریکاری وەزارەتی کارەبای عێراق بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا
شەوی تانک و زرێپۆشەکان لە بەغداد؛ سەرۆکی پێشووی لیژنەی دەستپاکی دەستگیرکرا