
دەستەی دەستپاکی عێراق چوار فەرمانبەری وەزارەتی کارەبای لە پارێزگای بابل دەستگیرکردووە، بە تۆمەتی گەندەڵی، زیانگەیاندنی ئەنقەست بە پارەی گشتی و بەرژەوەندییەکانی شوێنی کارەکەیان.
دەستگیرکردنی ئەم چوار فەرمانبەرە لەکاتێکدایە، لە کۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵەوە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراق دەستیپێکردووە و دەیان بەرپرس و فەرمانبەر دەستگیرکراون؛ هەر لە چوارچێوەی ئەم دۆسییانەدا، ڕۆژی ڕابردوو لە سەڵاحەدین دەستگیرا بەسەر بەڵگەنامەی 95 موڵک، بڕێک پارە و زێڕدا، دوای دەستگیرکردنی جێگری بەڕێوەبەری تۆماری خانووبەرەی پارێزگاکە کە دەیان موڵکی بەناوی کەسە نزیکەکانیەوە تۆمار کردبوو بۆ شاردنەوەی خاوەندارێتییە ڕاستەقینەکەیان.
دەستەی دەستپاکی عێراق بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ دۆسییەکانی گەندەڵی و زیانگەیاندن بە سەروەت و سامانی گشتی لە دامەزراوە جیاوازەکانی حکومەتدا. دەستگیرکردنی فەرمانبەران و بەرپرسان لە بابل و سەڵاحەدین بەشێکە لە زنجیرە رێکارێک کە دادگا و تیمەکانی دەستپاکی گرتوویانەتەبەر بۆ ئاشکراکردنی سەرپێچییە دارایی و کارگێڕییەکان و ڕادەستکردنی تۆمەتباران به دادگا.
عەلی بەهادلی بریکاری وەزارەتی نەوت بە 7 هامەری سەربازییەوە لەلایەن دژە تیرۆری عێراقەوە دەستگیرکرا
دادگا سزای زیندانیی بەسەر عەلی بەهادلی و تەڵاڵ زوبەیعی دا سەپاند
دەستەی دەستپاکی 34 تۆمەتباری لە ئەنبار و تۆڕێکی گەورەی لە زیقار ئاشکرا کرد
بریکاری وەزارەتی کارەبای عێراق بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا