
دەستەى دەستپاکى عێراق، بەتۆمەتى وەرگرتنى بەرتیل، سزاى شەش ساڵ زیندانى بەسەر عەلى حەمید زەیدى، بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى بەرهەمهێنانى کارەباى فوراتى ناوەڕاستدا سەپاند.
دەستەى دەستپاکى لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، دادگاى ناوەندیی بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى، بڕیارى دادوەرى بۆ عەلى حەمید زەیدى بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى بەرهەمهێنانى کارەباى ناوەڕاست، کارمەندێکى کۆمپانیاکە دەرکردووە و بەتۆمەتى وەرگرتنى بەرتیل لەبەرامبەر خەرجکردنى شایستە داراییەکانى کۆمپانیایەک، هەر یەکەیان بە شەش ساڵ زیندانى و پێبژاردنى 10 ملیۆن دینار سزادراون.
ڕاشیگەیاندووە، ئەو بەڵگە و سەلمێنراوانەى لە دۆسییەکەدا پێشکەشکرابوون، بەسبوون بۆ ئەوەى دادگا سزاى زیندانى و بێبژاردن بۆ هەردوو تۆمەتبار بە گوێرەى حوکمەکانى بڕیارى ژمارە 160 ساڵى 1983 دەربکات.
عەلى حەمید زەیدى، بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى بەرهەمهێنانى کارەباى فوڕاتى ناوەڕاست و چەند کارمەندێکى لە ناوەڕاستى مانگى ڕابردوو، بەتۆمەتى گەندەڵى و وەرگرتنى بەرتیل لەلایەن هێزێکەوە لە بارەگاى کۆمپانیاکە دەستگیرکران.
دەستپاکی عێراق: سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر بریکاری پێشووتری وەزارەتی ڕۆشنبیریدا سەپێندرا
دەستەى دەستپاکى فیدڕاڵى: کارەسات لە تۆمارى خانەنشیناندا هەیە
ڕێکارە یاساییەکان دژی ئەو بەرپرسانەی سامانیان ئاشکرا ناکەن دەستیپێکرد
لە دیوانییە ژمارەیەک بەرپرسى بانکى ڕافیدەین بە تۆمەتى دزینى 1.6 ملیار دینار دەستگیرکران
ژمارەیەک بەرپرس و پەرلەمانتار تاوەکو ئێستا فۆڕمى ئاشکراکردنى سامانیان پڕ نەکردووەتەوە