سوپای پاسداران: وەڵامی هێرشەکەی ئەمریکا دەدەینەوە

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا
سوپای پاسداران
سوپای پاسداران

پووختەی هەواڵەکە:

  • سوپاس پاسداران :ئەمریکا هێرشێکی دووژمنکارانەی کردووەتەسەر دوورگەی لارک
  • سوپای پاسداران: ژمارەیەک ئەنداممان لەو هێرشەدا کوژراون.
  • سوپای پاسداران :ئەمریکا دەیەوێت بەم هەوڵانەی ڕۆڵی خۆی زیندوو بکاتەوە.

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ژمارەیەک ئەندامیان لە هێرشەکەی سەر دوورگەی لارک کوژراوە و هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هێرشەکەش دەکات.



ڕاگەیێنراوی سوپای پاسداران لەسەر هێرشەکەی ئەمریکا

  • ئەمریکا هێرشێکی دووژمنکارانەی کردووەتەسەر دوورگەی لارک، بەوهۆیەوە ژمارەیەک ئەندامیان کوژراون و بریندار بوون.
  • هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئەمریکا دەکات و دەڵێت، لەلایەن ڕۆڵەکانی ئێرانەوە وەڵام دەدەینەوە.
  • دەشڵێت، ئەمریکا هێرشێکی دووژمنکارانەی کردووەتەسەر دوورگەی لارک، بەوهۆیەوە ژمارەیەک ئەندامیان کوژراون و بریندار بوون.

سوپای پاسدارانی ئێران، هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئەمریکا دەکات و دەڵێت، لەلایەن ڕۆڵەکانی ئێرانەوە وەڵام دەدەینەوە و سزای دەستدرێژیکاران دەدەینەوە.


سوپای پاسداران لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، ئەمریکا جارێکی دیکە بە پاڵەپەستۆی بێهیوابوونی لە چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی و لەدەستدانی متمانەی لای وڵاتانی ناوچەکە، هەوڵدەدات ڕۆڵی خۆی زیندوو بکاتەوە و پاساو بۆ ڕای گشتیی ناوخۆ بهێنێتەوە.


 کردنە ئامانجی دوورگەی لارک


شەوی یەکشەممە سوپای ئەمریکا دوورگەى لارکی سەر بە پارێزگای هورمزگانی لە باشوورى ئێران بۆردوومان کرد، بەگوێرەی میدیاى ئێران، لە هێرشەکەدا دوو کەس کوژراون و دووانى دیکەش برینداربوون.


دوو سەکۆی مووشەکیی ئێران بۆردوومانکراوە


بەرپرسانى ئەمریکا ڕایانگەیاندووە، هێزەکانیان دوو سەکۆى هەڵدانى مووشەکیان لە دوورگەى لارکى ئێران بۆردوومانکردووە، پاش ئەوەی هەستیان کردووە ئامادە دەکرێن بۆ تەقاندنی مووشەکی هەڵگری مینی دەریایی.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، دواى ئەوەى هێزەکانیان تێبینیى ئەوەیان کردووە سوپاى پاسداران، ئامادەکاریی دەکات بۆ هەڵدانى مووشەکەکان بە ئاڕاستەى گەرووى هوورمز، بۆردوومانى دوو سەکۆى هەڵدانى مووشەکیان کردووە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ئەمریکا دوورگەى لارکى لە باشوورى ئێران بۆردوومانکرد

ئێران: بۆ ڕاگرتنی شێتییەکانی ئیسرائیل پێویستمان بە چەکی ئەتۆمە

ترەمپ سزاکان بە کاریگەرتر لەشەڕی مووشەکی لە دژی ئێران دەبینێت

ئێران مەرجەکانی بۆ کردنەوەی گەرووی هوورمز دیاریدەکات

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا