
حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە کە هەماهەنگی تەواوی کارکردنی نێوان دەسەڵاتەکانی دادگا، دەستەی دەستپاکی، دیوانی چاودێری دارایی و ئەنجوومەنی نوێنەران لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا گەیشتووەتە ئاستێک کە لە ساڵی 2003وە بەدەستنەهاتووە.
کشانەوە و چاودێریکردنی بەردەوام بۆ ڕێکخراوەیی پرۆسەی کشانەوەی هاوپەیمانان و ڕادەستکردنی پێگەکان بە هێزە عێراقییەکان بونی هەیە، حکومەتی عێراق چاوەڕوانی ڕێکەوتی 30ی ئەیلوول دەکات، بەوپێیەی لەو ڕێکەوتەدا سەروەریی عێراق بەتەواوی یەکلادەبێتەوە و شاندی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە خاکی عێراقدا نامێنن.
حکومەتی عێراق جەخت لەسەر گەڕانەوەی سرووشتی سەروەریی دەوڵەت و بنەما دەستوورییەکان دەکاتەوە لە ڕێگەی کۆکردنەوەی چەکی بێمۆڵەت و نەهێشتنی گرووپی چەکدار لەدەرەوەی ئۆرگانەکانی دەوڵەت، هاوکات پرۆسەی ڕادەستکردنەوەی سەربازگەکان لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەپێی خشتەی کاتی دیاریکراو بەڕێوەدەچێت.
حەیدەر عەبوودى: 206 ملیار دینار و 141 ملیۆن دینار گەڕێنراوەتەوە
عەبوودی: بە بەهای تریلیۆنێک و 359 ملیاری دینار سامان و موڵکمان گەڕاندووەتەوە
عەبوودی: لە دوای 30ـی ئەیلوولەوە، هاوبەشیی ئەمریکا و عێراق تەنیا ئابووری و وەبەرهێنان دەبێت