
بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، بەهمەن عەبدوڵا، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی ماتۆڕە بێسەرەتاکانەوە گوتی، لەبەر سەلامەتیی گشتی و بێزارکردنی هاونیشتمانییان، دەست بەسەر ماتۆڕسکیلە بێسەرەتاکاندا دەگرن و ئێستا 900 ماتۆڕ لە گەراجی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا دەستیانبەسەرداگیراوە.
زۆرینەی ئەو ماتۆڕسکیلانەی بە 600 بۆ 700 هەزار دینار دەفرۆشرێن، تەنیا وەسڵی کڕینی پارچەکانیان هەیە نەک مامەڵەی فەرمی، بەوەش کڕیاران و مێردمنداڵان هەڵدەخەڵەتێندرێن. وەزارەتی ناوخۆ ڕێنمایی تایبەتی بۆ هاوردەکردن هەیە و پێویستە وەک ئۆتۆمبێل تۆماربکرێن، لە ئێستاشدا کار بۆ جێگرتنەوەیان بە ماتۆڕی کارەبایی دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی جەخت لەوە دەکاتەوە کە ماتۆڕسکیلە بێسەرەتاکان بەهۆی نەبوونی مەرجی یاسایی و بێزارکردنی هاونیشتمانییانەوە دەستیانبەسەردا دەگیرێت. پرۆسەی پانکردنەوەی ماتۆڕەکان لە سێ ساڵی ڕابردوودا بەردەوام بووە و گەیشتووەتە 1500 ماتۆڕسکیل، چونکە زۆرێک لە خاوەنەکانیان بەهۆی بەرزیی تێچووی پێبژاردنەکانەوە نایەنەوە بەدەمیانەوە. لە ئێستادا کۆمپانیاکانی گواستنەوە ڕێنماییان پێدراوە ماتۆڕی کارەبایی هاوردە بکەن تاوەکو ببێتە جێگرەوەی ئەم جۆرە ماتۆڕانەی کە کێشەی یاساییان هەیە و هاوردەکردنیان بەگوێرەی مۆدێلی ساڵ لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە ڕێکخراوە.
هەڵەبجە: لە ئەمڕۆوە دەست بەسەر هەموو ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلە بێسەرەتاکاندا دەگرین
وەزارەتی ناوخۆ: دەست بەسەر ماتۆڕسکیلى تۆمارنەکراودا دەگیرێت
هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی 24 کاتژمێر لە شەقامی 100 مەتری لە ئەرکدا دەبن
هاتوچۆی سلێمانی شێوازی کارکردنی کامێراکان ئاشکرا دەکات؛ کامێرای "یەک خاڵ" و "خاڵ بۆ خاڵ" چییە؟


.jpg)