
بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، وەزارەتی دارایی عێراق بە نووسراوی فەرمی شاندی دارایی هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردووەتەوە تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە 3ی ئەیلول بەشداری لە کۆبوونەوەی ئامادەکردنی هێڵە گشتییەکانی پڕۆژەبودجەی 2027 بکەن و بەرپرسێکی دارایی هەرێمیش ئامادەیی شاندەکەی بۆ چوونیان بۆ بەغداد جەختکردووەتەوە.
وەزارەتی دارایی عێراق کە هەموو پێنجشەممەیەک لەگەڵ نوێنەری وەزارەت و پارێزگاکان کۆدەبێتەوە، بڕیاریداوە تاوەکو 15ی ئاب هێڵە گشتییەکان و پێش کۆتایی مانگیش بەندەکانی پڕۆژەبودجەی 2027 تەواو بکات تاوەکو ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی بکات، هەروەها ئەنجوومەنی وەزیرانیش دوای دوو هەفتە لە گفتوگۆ و پەسەندکردنی، پڕۆژەکە ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات.
ڕۆژی 21ی ئاب، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە شێوازی ئەلیکترۆنی و کاغەز داواکاریی پشکی بودجەی هەرێمی بۆ ساڵی 2027 کە نزیکەی 29 ترلیۆن دینارە ناردووەتە بەغداد، ئەمەش لە کاتێکدا کە لە کۆبوونەوەکانی پێشووی لیژنەی ئامادەکردنی بودجەدا نوێنەرانی هەرێم بەشدارییان نەکردبوو.
بەمۆدێلێکی نوێی ئابووری لەکۆمپانیاکانی پاڵاوتن 15 ملیار دۆلار بودجە بۆ عێراق دابیندەکرێت
بۆ یەکەمجار لە عێراق بودجەی بەرنامە و کارامەیی جێبەجێ دەکرێت
وردەکارییەکانی پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق دا