وۆڵ ستریت جۆرناڵ: سوپای ئەمریکا هێزەکانی تاوەکو 2027 لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەهێڵێتەوە
پووختەى ڕاپۆرتەکە
- وۆڵ ستریت جۆرناڵ: سوپای ئەمریکا هێزەکانی تاوەکو 2027 لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەهێڵێتەوە
- ترەمپ لەگەڵ ڕاوێژکارەکانی باسی لە ئەگەری کۆتایهێنانی جەنگی ئێران کردووە
- مانەوەی هێزەکان بۆ ئەوەیە بژاردەکانی بەردەم ترەمپ بەرامبەر ئێران کراوە بن
- ترەمپ بیر لە ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی جەنگ لە دژی ئێران دەکاتەوە
بە گوێرەى ئەو زانیارییەى لە ڕۆژنامەى وۆڵ ستریت جۆرناڵ گەیشتووەتە کەناڵ8، ئەو هێزانەی سوپای ئەمریکا لەسەر بنەمای پلانێکی کورتمەودای، پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کران، تاوەکو ئێستا لەناوچەکەدا ماونەتەوە. ئێستا نزیکەی50 هەزار سەربازیی واشنتن لەگەڵ 19 کەشتیی جەنگی و یەکەی ئاسمانی سەربازی لە ناوچەکەدا جێگیر بوون.
مانەوەى هێزەکان و بڕیارە نهێنییەکانى ترەمپ لەگەڵ ڕاوێژکارەکانى
- هێزانە تاوەکو ساڵی2027 لە ناوچەکە دەمێننەوە، ئەوەش لە ئەگەری بەردەوامیی گرژییەکانە لەگەڵ ئێران.
- ئەمریکا بەشێوەیەکی نهێنی گفتوگۆی لەگەڵ ڕاوێژکارەکانی کردووە لە بارەی ئەگەری ڕاگەیاندنی کۆتاییهێنانی جەنگ لەگەڵ ئێران، چونکە تەنیا فشاری ئابووری وادەکات تاران واز لە پرۆگرامی ئەتۆمی بێنێت و ڕژێمەکەش بڕوخێنێت.
- سەرچاوەکان لەبارەی هێشتنەوەی هێزەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێن، هۆکارەکە ئەوەیە هەردوو بژاردەکانی سەربازی و ئابووری لەبەردەم ترەمپ کراوە بن.
- هەندێک لە ڕاوێژکارەکانی ترەمپ هۆشدارییان داوە لەوەی فراوانکردنی گرژییەکان لەوەی ئێستا هەیە ڕەنگە زیان بە بەربژێرانی کۆمارییەکان بگەیەنێت لە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی ئەمریکا.
- ترەمپ هەمیشە باسی لەوە کردووە کە هەڵبژاردنەکان ڕێنوێنی ئەو ناکەن و بڕیارە سەربازییەکانیشییان بەو پێیە ناگۆڕن.
ئەوە لە کاتێکدایە، مانگی ڕابردوو ترەمپ لە هەڵبژاردەیەکی سەربازی ئاگادارکرایەوە کە خۆی لە چڕکردنەوەی هێزە ئاسمانییەکان و ناردنی هێزی سەربازیی بۆ ئێران دەبینییەوە، ئامانجیش لەو ئۆپراسیۆنە کۆنترۆڵکردنی دوورگەکانی ئێران بووە لە نزیک گەرووی هوورمز، ئامانجێکی دیکەش کۆنترۆڵکردنی شاخەکانی کۆلەنگ بووە کە ئەمریکا و ئیسرائیل دەڵێن چالاکی ئەتۆمی ئێرانی تێدا ئەنجامدەدرێت.
زیاتر ماوەی مانەوەی سەربازانی ئەمریکا فشاری خستووەتە سەر خودی سەرباز و خێزانەکانیشییان، ئەم فشارە لەلایەن هێزەکانی سەر بە بەرگریی ئاسمانی هەستی پێدەکرێت کە بەرپرسن لە ڕێگریکردن لە مووشەک و درۆنە ئێرانییەکان، شارەزایانی ئەمریکیش هۆشداری دەدەن لەوەی ڕەنگە ئەم جۆرە پلانە هێزەکان ماندوو بکات و بچێتە چوارچێوەی پلانێکی گەورەی ڕێکخستنەوەی هێزەکان و هێشتنەوەی ئەمریکا لە ناوچەکە.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
واشنتن هێزەکانی زیاد دەکات و تاران هۆشداریی توند دەدات
ئەمريکا کەرەستەی سەربازی لە کۆريای باشوورەوە دەگوازێتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
2 کاتژمێر پێش ئێستا