پیسبوونی هەوای تاران، خەڵکی ئێرانی نیگەران کردووە
پووختەى ڕاپۆرتەکە
- پیسبوونی هەوای تاران، خەڵکی ئێرانی نیگەران کردووە
- تاران، شارە گەورە و جەنجاڵەکەی ئێران، دوای دوو سەدە، لە بوونی بە پایتەخت بەدەست پیسبوونی هەوا و قەیرانە یەک لە دوایەکەکانەوە دەناڵێنێت.
- هەوای تاران بۆ هەموو گرووپە هەستیارەکان ناتەندروستە
- لە سەرەتای ئەمساڵەوە تارانییەکان 14 ڕۆژ هەوای پاکیان هەبووە
- دانیشتووانی تاران تاوەکو ڕۆژێك هەوای پاک هەڵدەمژن دەبێت چەند ڕۆژێک لە هەڵمژینی هەوای پیس بەردەوام بن.
بە گوێرەی دەزگای کوالێتیی هەوای تاران، ئەمڕۆ پێنج شەممە کوالێتیی هەوای شارەکە گەیشتووتە پلەی 118 ئەوەش بە واتای ئەوەیە بۆ هەموو گرووپە هەستیارەکان ناتەندروستە،" لەوانە منداڵ، بەساڵاچووان، ئەوە کەسانەی نەخۆشییەکانی دڵ و سییەکان و هەناسە توندیان هەیە".
هۆکارە سەرەکییەکانی پسبوونی هەوا لە تاران
- دووکەڵی کارگەکان، ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل دەگەڕێتەوە، ئەوە جگە لە هەڵکەوتەی جوگرافیا و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کاریگەریی گەورەیان لەسەر پیسبوونی هەوای شارەکە هەبووە.
- کوالێتیی هەوا بە گوێرەی ئامێرەکانی پێوانەی کوالێتی هەوا (AQI)، لە نێوان سفر بۆ 50 بوو پاکە.
- 101 بۆ 150 بۆ گرووپە هەستیارەکان ناتەندروست.
- 151 بۆ 200 بۆ سەرجەم تەمەن و گرووپەکان بە ناتەندروست دادەنرێت، هەروەها 301 بۆ 500 زۆر مەترسیدارە.
- ئەمڕۆی تاران پلەکەی گەیشتووەتە 118 بەوەش هەوای شارەکە بۆ هەموو گرووپە هەستیارەکان ناتەندروستە.
- بە گوێرەی ئامارەکانی ناوخۆی وڵاتەکەش لە حەوت مانگی سەرەتایی ئەمساڵ تارانییەکان تەنیا 14 ڕۆژ هەوای پاکیان هەبووە.
- تاران لە ساڵی 1786 لە لایەن محەممەد خانی قاجارەوە کراوە بە پایتەخت و زیاتر لە دوو سەدەیە بووەتە ناوەندی سیاسی، ئیداری و فەرهەنگیی وڵاتەکە.
- بە گوێرەی ئامارەکانی ناوخۆی وڵاتەکە دانیشتووانی پایتەخت نزیکەی 15 ملیۆن کەسە و ڕۆژانەش نزیکەی 2 ملیۆن دەچنە شارەکەوە.
بە گوێرەى ستانداردى جیهانى
لە ئێران لەو شارانەی زیاتر لە 100 هەزار کەسی تێدا دەژی، ڕێژەی بەرهەمهێنانی گازە زیانبەخشەکان بۆ هەر مەتر سێجایەک 115 مایکرۆگرامە، لەکاتێکدا ئەم ڕێژەیە63 مایکرۆگرامە بەگوێرەی ستانداردی جیهانی.
پێشتریش بەپرسانی ئێران ڕایگەیاندبوو، لە پاڵ کێشەی کەمئاوی، خراپی ئیدارەدان، مەترسی ژێرئاوکەوتن و زۆربوونی چالاکییەکانی مرۆڤ و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، پیسبوونی هەوای تاران یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان بۆ هێنانەپێشەوەی بیرۆکەی گواستنەوەی پایتەخت بۆ ناوچەی مەکران بۆ دووری زیاتر لە 1800 کم لە تاران و نزیک لە کەناراوەکانی کەنداوی عوممان.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
بەهۆی چڕیی پیسبوونی هەوا دەوامی خوێندنگەکان لە تاران راگیرا
هەوای تاران بۆ هەموو گرووپە هەستیارەکان ناتەندروستە
هۆشداری لە پیسبوونی بەردەوامی هەوای تاران دەدرێت؛ هەوای تاران ناتەندروستە
1 کاتژمێر پێش ئێستا