
بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق کۆبوونەوە و بڕیارە تاوەکو 15ی ئەیلوول نووسینەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 تەواو بکرێت و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان داوای تەرخانکردنی نزیکەی 29 ترلیۆن دیناری وەک پشکی هەرێم لە بودجەدا کردووە و داتاکانی لە 21ی ئاب ڕەوانە کردووە. ئەم بڕە پارەیە شایستەی دارایی خانەنشینان بۆ ساڵانی 2025 و 2026 لەخۆدەگرێت، کە پێشتر لەلایەن بەغدادەوە خەرجنەکراون و پاداشتی 12 مووچەی خزمەتکردنی خانەنشینانیش دەگرێتەوە.
بەشداریی شاندی هەرێمی کوردستان لە لیژنەی ئامادەکردنی بودجەی 2027، وەرچەرخانێکی نوێیە لە پەیوەندییە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد. لەم کۆبوونەوانەدا کە ماکوان جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و کۆڤان تەحسین، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری تێیدا بەشدارن، گفتوگۆ لەسەر گۆڕینی سیستمی بودجە بۆ بودجەی پڕۆگرام کراوە. وەزیری دارایی عێراق ئامانجییەتی لە ڕێگەی ئەم گۆڕانکارییانەوە بودجە بە پڕۆژە و ئاستی ئەداوە ببەستێتەوە، هاوکات داوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی زیاتری کردووە بۆ جێگیرکردنی شایستە داراییەکانی وەک پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم لەناو پڕۆژەیاساکەدا.
شاندى دارایی هەرێمى کوردستان بۆ تاوتوێى پڕۆژەى بودجە دەچنە بەغداد
شاندی دارایی هەرێمی کوردستان: داوامانکردووە پشکی 14% لە بودجەی 2027 جێگیر بکرێت
بەمۆدێلێکی نوێی ئابووری لەکۆمپانیاکانی پاڵاوتن 15 ملیار دۆلار بودجە بۆ عێراق دابیندەکرێت