کەشناسیی عێراق: سبەی لە هەرێمی کوردستان ئەگەری بارانبارین و هەورەبروسەکە هەیە

کیژان مەحمود 1 کاتژمێر پێش ئێستا
دیمەنێک لە کەشی هەور و نمە باراناویی ناوچەی شارباژێڕ لە نزیک سلێمانی
دیمەنێک لە کەشی هەور و نمە باراناویی ناوچەی شارباژێڕ لە نزیک سلێمانی

پووختەی هەواڵەکە

  • دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات سبەی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران ببارێت و لە هەندێک ناوچەش هەورەبروسکەی لەگەڵدا بێت.
  • پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست چەند پلەیەک دادەبەزن، بەڵام لە خوارووی عێراق ئاسمان ساماڵ دەبێت.
  • بەسڕە و موسەننا بە تۆمارکردنی 46 پلەی سیلیزی دەبنە گەرمترین شارەکانی عێراق و پلەکانی گەرما لە هەولێر دەگەنە 40 پلە.

دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی خۆی بۆ کەشی چەند ڕۆژی داهاتوو بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە سبەی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری بارانبارین هەیە و لە هەندێک ناوچەش بارانەکە هەورەبروسکەی لەگەڵدا دەبێت.


پێشبینییەکانی کەشوهەوا و پلەکانی گەرما

  • پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست چەند پلەیەک دادەبەزن.
  • لە خوارووی عێراق ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن.
  • پلەی گەرما لە سلێمانی 37 پلە، لە دهۆک 38 پلە و لە هەولێر 40 پلە دەبێت.
  • موسەننا و بەسڕە گەرمترین شارەکانی عێراق دەبن و پلەی گەرما تێیاندا دەگاتە 46 پلە.

کەشوهەوای ڕۆژانی ناوەڕاستی هەفتە

دەستەی کەشناسیی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە کە ڕۆژی سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان ئاسمان هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ڕۆژانی پێشوو.

زانیاریی زیاتر لەسەر بابەتەکە

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی کەشناسیی عێراق، گۆڕانکاری لە کەشوهەوا و دابەزینی پلەکانی گەرما ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست دەگرێتەوە، بەڵام پارێزگاکانی باشوور کەشێکی گەرمیان دەبێت و بەرزترین پلەکانی گەرما تێیاندا تۆمار دەکرێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

پێشبینی تاوەباران و هەورەبروسکە لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت

ئەگەری بارانبارین لە هەرێمی کوردستان و دابەزینی پلەکانی گەرما هەیە

کیژان مەحمود

1 کاتژمێر پێش ئێستا