ئەگەری بارانبارین لە هەرێمی کوردستان و دابەزینی پلەکانی گەرما هەیە
پووختەی هەواڵەکە:
- دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاندووە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە باران لە هەرێمی کوردستان دەبارێت.
- خێرایی با لە ڕۆژی شەممەدا زیاد دەکات و دەگاتە سەروو 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
- پلەکانی گەرما لە ڕۆژی یەکشەممەدا لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان چەند پلەیەک نزم دەبنەوە.
- بەگوێرەی پێشبینییەکان پارێزگاکانی زیقار و بەسڕە بە تۆمارکردنی 49 پلە، گەرمترین ناوچە دەبن.
زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8 کە دوای شەپۆلێکی گەرمای توند، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە یەکەم بارانی وەرز لە هەرێمی کوردستان دەبارێت. ئەم گۆڕانکارییە لە کەشوهەوا کە لە ڕۆژی شەممەوە دەستپێدەکات، دەبێتە هۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و چالاکبوونی با، کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر فێنکبوونی ئاووهەوای ناوچەکە دەبێت.
پێشبینییە کەشناسییەکان:
- ڕۆژی هەینی ئاسمانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست ساماڵ دەبێت.
- ڕۆژی شەممە ئاسمان بەرەو هەور دەگۆڕێت و ئەگەری بارانبارین لە هەرێم هەیە.
- خێرایی با لە ڕۆژی شەممەدا بۆ سەروو 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکات.
- ڕۆژی یەکشەممە ئەگەری بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
پلەکانی گەرما:
پلەکانی گەرما بۆ ڕۆژی هەینی لە سلێمانی 39، دهۆک 41 و هەولێر 42 پلەی سەدی دەبن. لە شارەکانی تری عێراق پلەکان بە بەرزی دەمێننەوە، بەجۆرێک بابل و نەجەف 47 پلە، هەروەها واست، دیوانییە و موسەننا 48 پلە دەبن. زیقار و بەسڕە بە تۆمارکردنی 49 پلەی سەدی، وەک گەرمترین ناوچەکانی عێراق دیاریکراون، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژی یەکشەممەوە لە ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاست گەرما چەند پلەیەک بشکێت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
وادەى کۆتاییهاتنى شەپۆلى گەرما ڕاگەیێنرا
بارینی یەکەم نمە باران و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان
1 کاتژمێر پێش ئێستا