وادەى کۆتاییهاتنى شەپۆلى گەرما ڕاگەیێنرا
ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پوختەى هەواڵەکە
- وادەى کۆتاییهاتنى شەپۆلى گەرما ڕاگەیێنرا.
- کەشناسى عێراق: لە ڕۆژى دووشەممەوە پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە.
دەستەى گشتیی کەشناسى عێراق وادەى کۆتاییهاننى شەپۆلى گەرماى ڕاگەیاند و دەستەکە پێشبینییکردووە، لە ڕۆژى دووشەممەى داهاتووەوە پلەکانى گەرما دەست بە نزمبوونەوە بکەن.
پێشبینییەکانى کەشناسى عێراق
- ئەمڕۆ پلەکانى گەرما لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان بەمجۆرە دەبێت، لە هەولێر 44 پلە و لە سلێمانى 42 پلە و لە دهۆک 41 پلە.
- لە پارێزگاى کەرکووک بەرزترین پلەى گەرما46 پلە دەبێت.
- لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستى عێراق پلەکانى گەرما نزیک دەبێتەوە لە 50 پلەى سیلیزى.
- دەستەى کەشناسیی عێراقى پێشبینى ئەوەشى کردووە، لە ڕۆژى دووشەممەى داهاتووەوە پلەکانى گەرما دەست بە نزمبوونەوە بکەن.
بە گوێرەى ماڵپەڕە جیهانییەکانى بوارى کەشوهەوا پلەکانى گەرما لە هەرێمى کوردستان لە سەرجەم پارێزگاکان لە ڕۆژى دووشەممەوە دادەبەزێتە خوار چل پلە و بەگشتى نزیکەى چوار بۆ شەش پلە گەرما نزم دەبێتەوە.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
ئارام قەرەداغی
2 کاتژمێر پێش ئێستا