کۆبوونەوەى شاندى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وەزارەتى داراى لە بەغداد کۆتایهات
پووختەی هەواڵەکە:
- شاندی باڵای هەرێمی کوردستان لە بەغداد داوای جێگیرکردنی 29 تریلیۆن دینار لە پڕۆژەبودجەی 2027 دەکات.
- هەرێمی کوردستان داوای پشکی %14.1 بەپێی سەرژمێری و قەرەبووی خانەنشینان و خەرجکردنی پلەبەرزکردنەوە دەکات.
- ناکۆکی لەسەر پرسی نەوت هەیە؛ بەغداد داوای 400 هەزار بەرمیل دەکات و هەرێم پێداگری لەسەر 300 هەزار دەکات.
- وەزارەتی دارایی عێراق سەرقاڵی داڕشتنی "بودجەی پڕۆگرامەکانە" و دانوستانەکانی ئەم هەفتەیە یەکلاکەرەوەن.
زانیارییەک گەیشتووەتە کەناڵ8 کە لە کۆبوونەوەکانی بەغداد بۆ داڕشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027، شاندی باڵای هەرێمی کوردستان داوای نزیکەی 29 تریلیۆن دینار و جێگیرکردنی پشکی لەسەدا 14.1 دەکات. لە کاتێکدا وەزارەتی دارایی عێراق سەرقاڵی نووسینەوەی بودجەیە، هەولێر دەیەوێت سەرجەم مافە داراییەکانی وەک پلەبەرزکردنەوە، دامەزراندن و قەرەبووی خانەنشینان لە چوارچێوەی دەقی نوێی یاساکەدا بچەسپێنێت.
داواکاری و پاکێجی شاندی هەرێمی کوردستان
- داواکردنی 29 تریلیۆن دینار بۆ پشکی هەرێم، کە زیاتر لە 23 تریلیۆنی بۆ بودجەی بەکاربردن و 5.5 تریلیۆنی بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنانە.
- تەرخانکردنی زیاتر لە 2 تریلیۆن دینار بۆ قەرەبووکردنەوەی مووچە و پاداشتی خانەنشینان کە لە سێ ساڵی ڕابردوودا لێی بێبەش بوون.
- جێگیرکردنی 94 ملیار دیناری مانگانە بۆ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی، لەگەڵ دامەزراندنی 16 هەزار لە یەکەمەکانی زانکۆ و هەمیشەییکردنی گرێبەستەکان.
- جێگیرکردنی هەناردەی 300 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و بەرزکردنەوەی پشکی بەکارهێنانی ناوخۆ بۆ 140 هەزار بەرمیل، لەگەڵ گەڕاندنەوەی %50ـی داهاتی نانەوتی بۆ بەغداد.
دووەم: وەزارەتی دارایی عێراق و داڕشتنی بودجە
وەزارەتی دارایی عێراق بە سەرۆکایەتیی فالح ساری ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی بودجەی 2027ـە بە سیستمی "بودجەی پڕۆگرام و دەرئەنجام" کە تێیدا خەرجییەکان بە ئەنجام و ئامانجی وەزارەتەکانەوە دەبەسترێنەوە. لە دۆسیەی نەوتیشدا بەغداد داوای جێگیرکردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەرێم دەکات لەگەڵ پابەندبوونی تەواو بە ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی، لە کاتێکدا گفتوگۆکانی شاندی هەرێم لەگەڵ وەزارەتەکانی نەوت و پلاندانانیش بەردەوام دەبن تاوەکو پێش کۆتاییهاتنی ئەم هەفتەیە بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغداد دۆسییەى پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەرانی بە کارى لە پێشینە داناوە
شاندى حکومەت بۆ جێگیرکردنی پشکی هەرێمى کوردستان لە بودجەدا گەیشتە بەغداد
43 خولەک پێش ئێستا