شاندى هەرێمى کوردستان و وەزیرى نەوت تاوتوێى دۆسیەکانى نەوت و غازیان کرد

رێبوار حەمەوەیس 2 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەی شادى باڵاى هەرێمی کوردستان لە بەغداد، لەگەڵ وەزیرى نەوتى عێراق
کۆبوونەوەی شادى باڵاى هەرێمی کوردستان لە بەغداد، لەگەڵ وەزیرى نەوتى عێراق

 پووختەی هەواڵەکە

  • باسم محەممەد خزەیر، وەزیرى نەوت، پێشوازى لە شاندى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتیی کەمال محەممەد وەزیرى سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت کردووە.
  • لە دیدارێکدا ژمارەیەک پرس و دۆسییەى پەیوەست بە نەوت و غاز، گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.
  • لە پێش هەموویانەوە پڕۆژەیاساى نەوت و غاز، تاوەکو ببێتە مایەى بەهێزکردنى هەماهەنگی و هاوکارییەکانى نێوان هەردوو حکومەت.

شادى باڵاى هەرێمى کوردستان لە بەردەوامى دیدار و کۆبوونەوەکانى لە بەغداد، لەگەڵ وەزیرى نەوتى عێراق کۆبوونەوە و ژمارەیەک دۆسیەى پەیوەست بە نەوت و غاز بە گشتیی و پڕۆژەیاساى نەوت و گاز بە تایبەت گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.



 ناوەرۆکی کۆبوونەوەی شاندنی هاوبەشی هەردوولا

  • جەختیانکردنەوە لە گرنگى بەردەوامى دیالۆگ و هەماهەنگیی هاوبەش، بە ئامانجی خزمەت بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان دەکات و پاڵپشتیی پەرەپێدانى کەرتى نەوت و غاز لە عێراق.
  • پێشتریش شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پلاندانانی عێراق  تاوتوێى ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2027 و جێگیرکردنی شایستەی هەرێمی کوردستانیان کرد.
  • شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان دوو ڕۆژ لە بەغدادن و بەردەوامن لە کۆبوونەوە هاوبەشەکانیان لەگەڵ وەزارەت و دامەزراوە فیدراڵییەکان.



وەزارەتى نەوتى عێراق بڵاویکردەوە، باسم محەممەد خزەیر، وەزیرى نەوت، پێشوازى لە شاندى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتیی کەمال محەممەد وەزیرى سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت کردووە.


 تاوتوێکردنی یاسای نەوت و غاز


لە دیدارێکدا ژمارەیەک پرس و دۆسییەى پەیوەست بە نەوت و غاز، گفتوگۆیان لەبارەوەکرا، لە پێش هەموویانەوە پڕۆژەیاساى نەوت و غاز، تاوەکو ببێتە مایەى بەهێزکردنى هەماهەنگی و هاوکارییەکانى نێوان هەردوو حکومەت.

گرنگیدان بە بەردەوامی دیالۆگ و هەماهەنگی هاوبەش


هەردوولا جەختیانکردووەتەوە لە گرنگى بەردەوامى دیالۆگ و هەماهەنگیی هاوبەش، بەو جۆرەى خزمەت بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان دەکات و پاڵپشتیی پەرەپێدانى کەرتى نەوت و غاز لە عێراق دەکات.

کۆبوونەوەی هاوبەشی شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پلاندانان


هەر ئەمڕۆ شاندى باڵاى هەرێمى کوردستان لەگەڵ ماهیر حەماد جۆهان، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، کۆبووەوە و تاوتوێى ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2027 و جێگیرکردنی شایستەی هەرێمی کوردستان کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پلاندانان، تاوتوێی بودجەی وەبەرهێنانیان لە بودجەی گشتیدا کردووە، لەگەڵ دۆزینەوەی ڕێگەچارەکان بۆ دەستەبەرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لەو بودجەیەدا.


 تاوتوێکردنی بودجەی بەکاربردن لە پرۆژە یاسای بودجەدا


هەروەها تەرخانکردنی دارایی بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و بودجەی گەشەپێدانی پارێزگاکان و تەرخانکراوی بودجەی بەکاربردن لە بودجەی گشتیدا تاوتوێ کراوە.

شاندی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە لە کەمال محەممەد بریکارى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان، ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایی و ئومێد سەباح، سەرۆکى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیران و ئامانج ڕەحیم، سکرتێرى ئەنجوومەنى وەزیران و فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

وەزارەتی پلاندانان و شاندی هەرێمی کوردستان بودجەیان تاوتوێکرد

شاندی هەرێمی کوردستان لە بە‌غداد دۆسییەى پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەرانی بە کارى لە پێشینە داناوە

کۆبوونەوەى شاندى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وەزارەتى داراى لە بەغداد کۆتایهات

رێبوار حەمەوەیس

2 کاتژمێر پێش ئێستا