
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕەنگە دانوستان لەگەڵ ئێران بکەین دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی نیوەخولی کۆنگرێسی ئەمریکا، ڕاستەوخۆ جەنگیش لەگەڵ ئەو وڵاتە کۆتایی بێت.
سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەوەی ئەو لەگەڵ ئێران پێی هەڵدەستێت زۆر لە ئەنجامدانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی گەورەترە، جەختی لەوەش کردەوە، کە چەند هێرشێکی دیکەش دەکەنە سەر ئێران، ئەوان لە هەوڵی ئەنجامدانی ڕێککەوتندا نین لە گەڵ ئێران، بەڵام ڕەنگە دانوستان لەگەڵ ئێران ڕووبدات.
سەرۆکی ئەمریکا پێش ئەوەی بە فڕۆکە تایبەتەکەی بۆ داڵاس بەڕێبکەوێت، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی پارتەکەی، پارتی کۆمارییەکان، گوتی: "کارێکی گەورەتر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران دەکەم".
سەبارەت بە جەنگی ئێران جارێکی دیکە دووپاتیکردەوە و گوتی: "دوای سەرکەوتنمان لە هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێس، ڕاستەوخۆ جەنگەکە کۆتایی دێت".
ئاماژەی بەوەشکرد ، کە ئەمریکا هێرشی کردووەتە سەر نۆ کەشتیی ئێرانی و دەشڵێت، "ڕەنگە کەشتیی زیاتریان نوقم بکەین".
سەبارەت بە جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیاش ترەمپ جەختی لەوە کردەوە، کە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لە گەڵ سەرۆکی ڕووسیا ئەرێنی بووە، بەڵام گرفتەکەی ئەوەیە سەرۆکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا زۆر ڕقیان لە یەکە و رۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بەهۆی ئەو جەنگەوە دەکوژرێن.
ترەمپ گوتی ، سەرۆکی ڕووسیا دەیەوێت بگات بە ڕێککەوتنی کۆتاییهێنان بە جەنگ لە گەڵ ئۆکرانیا، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر زێلێنسکیش ئەوەی بوێت، کارێکی زۆر باش دەبێت.
سەبارەت بە نرخی نەوت، ترەمپ پێشبینی کرد کە دوای هەڵبژاردنەکانی نیوەخولی کۆنگرێس "بەشێوەیەکی بەرچاو" دابەزێت.
ترەمپ: هەوڵنادەم ئێران ناچار بکەم بێتە سەر مێزی دانوستان
ترەمپ: جەنگی ئێران بۆ ئەمریکا شتێکی بچووکە
زێلێنسکی: رووسیا ئامادەی دانوستانە و ئەمریکا گرژییەکان کەمدەکاتەوە
.jpg)


