
گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغداد لەسەر یەکخستنی سیستمی گومرگی تووشی گرێکوێرە بوونەتەوە و وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان هۆکارەکەی بۆ گۆڕینی ڕێککەوتنەکان لەلایەن وەزیری دارایی عێراقەوە دەگەڕێنێتەوە. ڕێبەر ئەحمەد جەخت دەکاتەوە کە هەرێم داوای جێگیرکردنی پشکی لەسەدا 14.1 دەکات، هاوکات باسی لە پشتیوانیی هەرێم بۆ چەکدانانی پەکەکە و مەترسییەکانی کۆچی گەنجان بۆ لیبیا کرد.
سەبارەت بە چەکدانانی پەکەکە، وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوە کرد کە هەنگاوی جددی لەلایەن پەرلەمانی تورکیا و پەکەکەوە نراوە و سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان پاڵپشتیی پرۆسەکە دەکات، سەرەڕای ئەوەی ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمی چەکدانان کاتی دەوێت. لە دۆسیەی کۆچبەرانیشدا، ڕێبەر ئەحمەد هۆشداری دا کە لیبیا شوێنێکی سەلامەت نییە و ڕایگەیاند تاوەکو ئێستا نزیکەی 390 هاونیشتمانی لەو وڵاتەوە گەڕێندراونەتەوە کە 33 کەسیان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بووە، و داوای لە خێزانەکان کرد ڕێگری لە ڕۆیشتنی ڕۆڵەکانیان بکەن.
قوباد تاڵەبانى: بۆ سیستمى ئەسیکۆدا چارەسەرێکى هاوبەش لە نێوان عێراق و هەرێمى کوردستان هەیە
جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بەرزدەکاتەوە
نەخشەی دابەشبوونی 26 دەروازەی سنووریی عێراق و هەرێمی کوردستان
ئامانج ڕەحیم: حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیارى جێبەجێکردنى ئەسیکۆداى دا